چەند ساڵێكە رێك لەو كاتەوەی كە كچە گۆرانیبێژی لوبنانی (دۆمینیك حۆرانی) هاتووەتە نێو بواری هونەر و گۆرانیوتنەوە، بەردەوام رووبەڕووی رەخنەی جیاجیا دەبێتەوە، رەخنەكانیش لە زۆر رووەوە ئاراستەی دەكرێن، وەك (دەنگی ناخۆش و ناهونەرمەند و ورووژێنەر و ...)، بەڵام زۆرترین رەخنە كە ئاراستەی كراوە، دەربارەی ورووژاندن و خۆڕووتكردنەوەیە، كە دۆمینیك هەمیشە بێدەنگ بووە، ئەگەر وەڵامیشی دابێتەوە، بەشێوەیەكی هێمن و بێ تووڕەبوون و ناوهێنانی هیچ كەسێك بووە. بەڵام پێدەچی نەتوانێت چیتر بەرگەی ئەو كۆمێنت و رەخنانە بگرێت كە لەكاتی دانانی هەر وێنەیەك، یان ڤیدیۆیەكی نوێی خۆی ئاراستەی دەكرێن، زۆریشیان پێیانوایە دۆمینیك زیاد لە پێویست جورئەت نیشان دەدات و خۆی رووت دەكاتەوە، كە زۆر جار پێویست ناكات هونەرمەند بگاتە ئەو ئاستە، دۆمینیك بڕیاریدا ئەم جارەیان زۆر بە توندی وەڵامی ئەم رەخنە و كۆمینتانە بداتەوە كە ئاراستەی دەكرێن، بۆیە بە نامەیەكی زۆر توند وەڵامی ئەو كەسانەی دایەوە و دەڵێ: وێنەكانم پێشكەشە بە هەموو ئەو كەسانەی كە گرێی دەروونییان هەیە و، بەشێوەیەكی دوور لە ئەتەكێت رەخنەیان لە من گرتبوو، من ئامۆژگاریی هەموو ئەو كەسانە دەكەم كە دەیانەوێ لە رێگای باسكردنی خەڵكانی دیكەوە بەناوبانگ بن و خەڵك بیانناسێت، هەروەها ئامۆژگاریی هەموو ئەو كچانە دەكەم كە غیرە لە من دەكەن، پێیان دەڵێم: بڕۆن خۆتان رێكبخەنەوە و كارێكی سەركەوتوو بۆخۆتان بدۆزنەوە كە ئێوە دەربخات و ناوبانگی پێ دەركەن.
ئەم وەڵامدانەوە توندەی دۆمینیك مایەی سەرسوڕمانی كەسە نزیكەكانی خۆیشی بوو، چونكە دۆمینیك بەوە ناسراوە كە پڕوپاگەندە و ئەو جۆرە قسانە كاریگەریی تێناكەن و هیچ كاتێك وەڵامیان ناداتەوە، بەڵام پێدەچێت ئەم كۆمێنتە، لای دۆمینیك زۆر توند بووبێت.