تۆبا: عاصی شوێن و پێگەیەكی تایبەتی هەیە

تۆبا: عاصی شوێن و پێگەیەكی تایبەتی هەیە
تۆبا بۆبۆكستۆن كە لەلایەن جەماوەرەوە بە لەمیس ناسراوە، یەكێكە لەو ئەستێرانەی توركیا كە بە فیلم و زنجیرە دراماكانی لە توركیا و زۆربەی وڵاتانی عەرەبی سەركەوتنێكی بێ وێنەی بەدەستهێناوە، ئێستا خاوەن جەماوەرێكی زۆرە كە بووەتە هۆی ئەوەی لە رووی جەماوەرییەوە لە سەرووی ئەستێرەكانی توركیاوە بێت، هاوكات لە هەندێك وڵاتی عەرەبی لەلایەن جەماوەرەوە زیاتر لە ئەكتەر و ئەستێرەكانی ئەو وڵاتانە ناسراوە.
لەمیس دووپاتیكردەوە كە زنجیرەی «عاصی» لە ژیانی تایبەتی ئەودا شوێن و پێگەیەكی تایبەتی هەیە و لە دڵەوە خۆشەویستیی بۆ ئەو كارە هەیە، چونكە زیاتر لە هەموو كارەكانی دیكەی شانازیی پێوە دەكات، لەم بارەیەوە دەڵێ: لە ژیاندا زۆر كار ئەنجام دەدەین كە بە موڵكی خۆمانی دەزانین و شوێنێكی تایبەتییان هەیە، تەنانەت بە بەشێكی ژیانی خۆمانی دەزانین و ناتوانین دەستبەرداری بین، بۆیە من ئێستا زۆر خۆشحاڵم و خۆم بە بەختەوەر دەزانم كە ئەم شتەم لە ژیاندا هەیە، ئەویش زنجیرە درامای «عاصی»یە و تا ماوم لەیادی ناكەم، من پێشتر چەندین كاری هونەریم ئەنجامدابوو، هەر هەموویشیان جەماوەری تایبەتی خۆیان هەبوو، بەڵام پێموایە ئەم زنجیرەیە بووە هۆی ئەوەی كە زیاتر بناسرێم و جەماوەری زیاتر بۆ خۆم پەیدا بكەم، چونكە جەماوەری ئەم زنجیرەیە لە زۆر وڵاتان هەبوون و تایبەت نەبوو بە تەمەنێك، یان چینێكی دیاریكراو، بەڵكو لە هەموو تەمەنەكان سەیری دراماكەیان دەكرد، بەتایبەتی لە وڵاتە عەرەبییەكان.
Top