كیرا: هونەر سەرئێشەی زۆرە

كیرا: هونەر سەرئێشەی زۆرە
خانمە ئەستێرەی سینەمای بەریتانی )كیرا نایتلی( كە یەكێكە لە ئەستێرە دیارەكانی هۆڵیۆد و لە سەركەوتنی ئەو كارانەی بەشدارییان تێدا دەكات، لە فیلمەكانیدا رۆڵی بەرچاوی هەیە، لە دیمانەیەكیدا ئاماژە بەئەوە دەكات، كە ئەگەر كچێكی هەبێت، ئامۆژگاریی دەكات بە هیچ شێوەیەك لە كاری هونەری نزیك نەبێتە.
كیرا كە لە بارەی ئەوەی كە ئایا رازییە منداڵەكانی وەكو خۆی روو لە بواری نواندن بكەن و ببنە ئەكتەر، گوتی: ئەگەر كچێكم هەبێت و بزانم هەر لە تەمەنی منداڵییەوە بە 150 ملیۆن داهات دەیەوێ روو لە نواندن بكات، داوای لێدەكەم پەشیمان ببێتەوە و روو لەو كارە نەكات، چونكە نواندن و كاری هونەری بە گشتی سەرئێشەی زۆرە، بەتایبەتی بۆ كچان، بۆیە پێویستە كچانی نەوجەوان لە كەشوهەوایەكی تایبەتدا ژیان بەڕێ بكەن، نەك لەنێو كەشێكی پڕ لە جەنجاڵی و زەحمەت، چونكە ئەگەر كچ ببێت بە ئەكتەر، ناچارە شەوان دەربچێت و بە شێوەیەكی ناسرووشتی كۆنتڕۆڵی خۆی لەدەست بدات و رووبەڕووی چەندین هەڵوێستی نالۆژیكی دەبێتەوە، بێگومان ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی لە ژیانیدا تووشی هەڵەی زۆر ببێتەوە، كە تا هەتایە كاریگەریی دەبێت.
شایەنی وتنە كیرا نایتلی كچی ئەكتەر (ویل نایتلی) یە و هەر لە تەمەنی منداڵییەوە رووی لە كاری نواندن كردووە.
Top