كیرا: هونەر سەرئێشەی زۆرە
كیرا كە لە بارەی ئەوەی كە ئایا رازییە منداڵەكانی وەكو خۆی روو لە بواری نواندن بكەن و ببنە ئەكتەر، گوتی: ئەگەر كچێكم هەبێت و بزانم هەر لە تەمەنی منداڵییەوە بە 150 ملیۆن داهات دەیەوێ روو لە نواندن بكات، داوای لێدەكەم پەشیمان ببێتەوە و روو لەو كارە نەكات، چونكە نواندن و كاری هونەری بە گشتی سەرئێشەی زۆرە، بەتایبەتی بۆ كچان، بۆیە پێویستە كچانی نەوجەوان لە كەشوهەوایەكی تایبەتدا ژیان بەڕێ بكەن، نەك لەنێو كەشێكی پڕ لە جەنجاڵی و زەحمەت، چونكە ئەگەر كچ ببێت بە ئەكتەر، ناچارە شەوان دەربچێت و بە شێوەیەكی ناسرووشتی كۆنتڕۆڵی خۆی لەدەست بدات و رووبەڕووی چەندین هەڵوێستی نالۆژیكی دەبێتەوە، بێگومان ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی لە ژیانیدا تووشی هەڵەی زۆر ببێتەوە، كە تا هەتایە كاریگەریی دەبێت.
شایەنی وتنە كیرا نایتلی كچی ئەكتەر (ویل نایتلی) یە و هەر لە تەمەنی منداڵییەوە رووی لە كاری نواندن كردووە.