ریما خان: ویـستیان بمکوژن

ریما خان: ویـستیان بمکوژن
خانمە ئەكتەری بۆڵیۆد كە بە رەچەڵەك پاكستانییە (ریما خان) لە دیمانەیەكی رۆژنامەوانیدا چەند نهێنییەكی دەربارەی ژیانی خۆی دركاند، كە مایەی شۆك بوون بۆ دۆست و هەوادارانی و ئەكتەرانی دیكەی هۆڵیۆد.
لە میانەی دیمانەكەدا ریما ئاماژەی بە هەوڵی كوشتنی كرد و وتی: «یەكێك لە خانمە ئەكتەرەكانی هاوڕێم ژەهری لە خواردنەكەم كردو، ویستی بمكوژێت، بۆ ئەم مەبەستەش بڕی یەك ملیۆن روپیەی هیندی وەك پاداشت بە كەسێك دابوو، بۆ ئەوەی كارەكە ئەنجام بدات، ئەوكەسەش كەویستی بمكوژێت كەسێكی ناسراوەو ماوەیەك دوای كارەكە خەڵاتی یەكەمی لە پێشبڕكێیەكدا بەدەستهێنا، منیش سەرەڕای ئەوەی كە بەڵگەی تەواوم لەسەر كارەكەش هەبوو، بەڵام ئەم هەواڵەم بە پۆلیس رانەگەیاند».
لە بەشێكی دیكەی دیمانەكەدا ریما خان وتی: «لە بواری فیلمدا ئافرەتان تووشی گێچەڵی زۆر دەبنەوە، بەڵام مەرج نییە هەموو كارێك باس بكەن و بیدركێنن، تەنانەت خودی ئەو كەسەی كە هەوڵی كوشتنی منی داوە خۆیشی دووچاری گێچەڵی زۆر بووەوە، رەنگە ئەمەش سزای هەوڵە قێزەوەنەكەی بێت بەرامبەر بە من ئەنجامی دا، تەنانەت هەوڵی كاتێك تەقەیان لە ماڵەكەم كرد تیرۆركردنیشم درا»، ریما باسی لەوەش كرد: «لە زۆر پڕۆژە هونەرییەكان دوورخراومەتەوە و هەوڵ دراوە كە تووشی گرفتم بكەن و لە رووی یاساییەوە ئاستەنگم بۆ درووست بكەن، ئەمە جگە لەوەی كە ژمارەی گۆرانییەكانیشیان كەم كردوومەتەوە و نیشانی نادەن»، هەموو ئەمانەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە كەسانێك دەیانەوێ رێگا لە سەركەوتنەكانی بگرن.
دوای بڵاوبوونەوەی ئەم دیمانەیە حەسەن تشۆهانی وەزیری راگەیاندنی هەرێمی بەنو فیاز رایگەیاند: «پێویستە ریما خان ئەو كەسە دیاری بكات كە گرفتی بۆ درووستكردووە، بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی بەرامبەری بگرینە بەر.
Top