دوای جیابوونەوەی كۆشكێكی گرانبەهای كڕی

دوای جیابوونەوەی كۆشكێكی گرانبەهای كڕی
ماوەیەكی كەم دوای ئەوەی خانمە ئەكتەری ناسراو( جنیڤەر گارنەر) و ئەكتەر و نووسەری ناسراوی ئەمریكی (بین ئافلیك) جیابوونەوە، جنیڤەر كۆشكێكی گەورەی بە بڕی (7.9) ملیۆن دۆلاری ئەمریكی لە ناوچەی برنتۆردی بەناوبانگ لە لۆس ئەنجلوس لە نزیك قوتابخانەی منداڵەكانی كڕی.
رووبەری ئەم كۆشكە 3245 مەتری چوارگۆشەیە و پێكدێت لە چوار ژووری خەوتن و سێ دەستشۆر كە لە ساڵانی سییەكانی سەدەی رابردوودا دروست كراوە و چەندین تایبەتمەندی ناوازەی هەیە، هەروەها

سیستمی ئاسایشی كۆشكەكە زۆر پێشكەوتووە و نوێترین تەكنۆلۆژیای تێدا بەكارهێنراوە. بەر لە تەواو بوونی كاری جیابوونەوەیان جنیڤەر و بن ئافلیك خانوویەكی گەورەیان هەبوو، كە بە بڕی (٣١) ملیۆن دۆلار فرۆشتیان و لەنێوان خۆیاندا دابەشیان كرد.
دوای دە ساڵ لە ژیاین هاوسەرێتی لە ساڵی 2015 بن ئافلیك و گارنەر جیابوونەوە و هەردووكیان داوای جیابوونەوەیان پێشكەش بە دادگا كردو لە ساڵی 2018 تەڵاقیان وەرگرت، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوونەتە هیچ رێكەوتنێك سەبارەت بە چارەنووسی منداڵەكانیان.
Top