دادگایەكی میسری بڕیارێـــكی لە بەرژەوەندیی هەیفا وەهبی دەركرد

دادگایەكی میسری بڕیارێـــكی لە بەرژەوەندیی هەیفا وەهبی دەركرد
دوای ئەوەی خانمە ئەكتەر و گۆرانیبێژی لوبنانی هەیفا وەهبی سكاڵایەكی بۆ دادگا بەرزكردبۆوە دژی كۆمپانیا (زیجیت میدیا) كە خاوەنەكەی بەرهەمهێنەری ناسراوی میسری عاتف كاملە و بە خۆدزینەوە لە پێدانی مافەكانی تۆمەتباری كردبوو، دادگایەكی میسری بڕیارێكی لە بەرژەوەندیی هەیفا وەهبی دەركرد.
هەیفا پێشتر لەگەڵ كۆمپانیای ناوبراو گرێبەستێكی بۆ بینینی رۆڵی پاڵەوان لە زنجیرە درامای(مریم) لە رەمەزانی ساڵی 2015هەبوو، بەڵام بە وتەی خۆی تەواوی مافەكانی خۆی لەو زنجیرەیە وەرنەگرتووە، ئەمەش وایكرد كە لە دادگا داوای مافەكانی بكات، بۆ ئەم مەبەستە هەیفا كارە یاساییەكانی بەدواداچوونی ئەم كەیسەی بە راوێژكاری یاسایی (جەمیل سەعید ئەلموحامی) سپارد، كە یەكێكە لە پارێزەرە هەرە بەناوبانگەكانی میسر.
دواتریش دادگا بڕیارێكی دەركرد و كۆمپانیاكەی ناچار كرد كە بڕی زیاتر لە یەك ملیۆن نیو دۆلار بە هەیفا بدات، ئەم جگە لەوەی لە رۆژی دەرچوونی حوكمەكەوە بڕی (٥%) سوودی دێتە سەر.
Top