گا پاڵێوراوە بۆ ئۆسكاری 2019
ئەكادیمیای هونەر و زانستی سینەما كە بەرپرسە لە رێكخستنی ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی ئۆسكار بڕیاری دا، بۆ یەكەم جار لە دوای 30 ساڵ تەنیا یەك كەس ئاهەنگەكە پێشكەش نەكات و لە بری ئەوەوە ژمارەیەك ئەستێرەی ریزی یەكەم ئاهەنگەكە پێشكەش بكەن، بۆ ئەوەی بەرپرس بن لە پێشكەشكردنی بڕگەكانی ئاهەنگەكە.
لە لایەكی دیكەوە لەیدی گاگا خەمباری و دڵتەنگیی خۆی بە لەدەستدانی ئەسپەكەی (ئارابیلا) دوای تووشبوونی بە نەخۆشییەك نیشان داوە و، بەم بۆنەوە وێنەیەكی خۆی لەگەڵ ئەسپەكەی و نامەیەكی تایبەتی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو كردەوە، لە نامەكەی گاگادا هاتووە: «هەرگیز ئەو ساتانە لە بیر ناكەم كە بە یەكەوە بەسەرمان برد، هەمیشە بەشێك دەبی لە من، خەمبار و دڵتەنگم بە لەدەستدانت، بەڵام هیوادارم ئازارەكانت كۆتاییان هاتبێت، هیوادارم دەرگاكانی بەهەشتت بۆ بكرێنەوە، خۆشمدەوێی.»