نیللی مەقدسی: دەبێ روخساری مرۆڤ رەنگدانەوەی ناخی بێت
نیلی لەو دیمانەیەدا دەربارەی چۆنیەتی دەركەوتنی بە جوانترین شێوە دەڵێ: «ئەم بابەتە بە لای منەوە یەكێكە لە بابەتە هەرە سەرەكییەكانی ژیان، بۆیە زۆر گرنگی بە شێواز و چۆنیەتی دەركەوتن و هەڵسوكەوت و قسەكردن و جلوبەرگم دەدەم، بەڵام جگە لە دیمەنی دەرەوە و شێوەی دەركەوتنم، ناخ و ناوەڕۆكیش بە لای منەوە زۆر گرنگە، چونكە دەبێ شێوازی دەركەوتن و روخسار رەنگدانەوەی ناخی مرۆڤ بن و هەردووكیان وەك یەك پاك بن».
نیلی باس لە تووڕەیی و گرژی دەكات و دەڵێت: «من زۆر هەستیارم كاتێك تووڕە دەبم كە رووبەڕووی گرفتێك دەبمەوە و كاریگەریی لەسەرم دەبێت، هەرچەندە زۆر لەو كەسانەی كە سەیرم دەكەن، پێیانوایە من كەسێكی دڵڕەقم، بەڵام بەپێچەوانەوە زۆر هەستیارم»، دواتر نیلی مەقدسی سەبارەت بە رق و كینە لە ژیانیدا دەڵێت: «خۆشەویستی و رق لە ژیانی مندا هاوتای یەكن، چونكە ئەگەر رقیشم لە كەسێك ببێتەوە، بەبێ هۆ نەبووە، زۆر جاری وا هەبووە رقم لە كەسێك بۆتەوە، بەڵام دوای ماوەیەك لە بیرم كردووە و هیوای چاكەم بۆ خواستووە.»