نەژاد نجم و دکتۆر صلاح القسب و شانۆی وێنەی ..
وەبوو بەیەکەم ماموستای شانۆی وێنەی .. دەتوانین بڵێن ئەم دەهێنەری شانۆی وێنەیە .
ڕەنگە لێرەولەوێ لەنێو نمایشە شانۆکاندا دیمەنێک یاخود کەم ترلەدیمەنێ شانۆی وێنەی نمایش کرابێ بەڵام خۆئەوەنابێت بەوەی بڵێن شانۆی وێنەی وەک ڕێباز یاخود قوتابخانە هەبوە .
بەڵام بەهاتنی دکتۆر صلاح قەسەب توانی ئەم جۆرەشانۆیە بکات بڕێباز و قوتابخانیەکی تایبەت .
وەدوای قەسەب ، لەئێستادا هونەرمەندی لاوی کەرکوک نەژاد نەجم کەبەماوەیەکی کەم بوو بەئەستێرەی ئاسمانی هونەری شانۆ ، دەستی دایە شانۆی وێنەی و وەلەهەموو جیهانی شانۆدا بەدوەم کەس دادەنرێت لەشانۆی وێنەیدا .
جەندین شانۆی وێنەی (مسرح الصورة)ی نمایش کردوە .. نمونە (کوێرەکان،کچەفرۆشراوەکان ، کوسیەکان ) کەشانۆی کورسیەکان چگەلەنمایش کردنی لەچەندین شاری هەرێم برایە برایە وڵاتی تورکیاو ئوردن ئێستاش تاکەشانۆیە بەنوێنرایەتی هەرێمی کوردستان دەبرێت بۆ ووڵاتی تونس بەئاڵای کوردستانەوە .
وەئەوەی جێگای باسە دکتۆر(صلاح القسب) وتی سوپاسی گەردوون دەکەم کە نەژاد نەجمی بەمن بەخشی لاوێکی کورد ئەوەی کەمن نەم توانی بەجیهانی بگەیەنم و پیامی شانۆی وێنەی بە هونەری چیهان ئاشناکەم نەژاد توانی پیامەکە بگەیەنێ ئەو ووتی نەژاد خونەکانی منە ڕوحی منی ئاسودەکرد
بۆیە دەبێت گەلی کورد شانازی بەم لاوەی خۆیەوە بکات .. منیش ئەڵێم دەبێت هەموو هاوکاری نەژاد نەجم بین .
بۆسەرخستنی شانۆی وێنەی و هونەرمەند نەژاد تاکو ئەویش بەبێت بەدکتۆر صلاح القسب.
ئەسوەد فایق کەرکوک