لۆخاندی كەوتەوە داوی خۆشەویستییەوە
هەر سەبارەت بەم بابەتە چەند سەرچاوەیەكی رۆژنامەوانی رایانگەیاند كە ئەنكیتای پاڵەوانی فیلمی ئەفسانەیی و مێژوویی
Manikarnika لە پەیوەندییەكی خۆشەویستیدایە لەگەڵ بیزنسمانێكی ناسراوی هیندی بە ناوی فیكی جاین و بڕیار وایە بەم نزیكانە بە فەرمی هاوسەرگیریی خۆیان رابگەیەنن، ئەمە لە كاتێكدایە كە ئەنكیتا پێش ماوەیەك رایگەیاندبوو كە لە ئێستادا بیر لە ژیانی هاوسەری ناكاتەوە.
ئەنكیتا لە دوایین چاوپێكەوتنی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ رۆژنامەی india today، باسی لە ژیانی تایبەتی خۆی و پلانەكانی بۆ چوونە نێو ژیانی هاوسەری كردووە و لەم دیمانەیەدا دانی بەوەدا ناوە كە ئێستا لە پەیوەندییەكی خۆشەویستیدا دەژی، بەڵام بەم نزیكانە هیچ پلانێكی بۆ چوونە نێو ژیانی هاوسەری نییە.
هەر لەم دیمانەیەدا ئەنكیتا دەربارەی خۆشەویستی دەڵێت: خۆشەویستی بە لای منەوە شتێكی زۆر گرنگ و پێویستی ژیانە و بڕوایەكی تەواوم بە خۆشەویستی هەیە بۆ هەموو لایەك نەك تەنیا ئەو كەسەی كە خۆشم دەوێت و بەنیازم ژیانی هاوسەری لەگەڵ پێك بهێنم، هەروەها پێویستە هەموو كەسێك وەك هەستێكی پیرۆز لە خۆشەویستی بڕوانێت.