لەكۆنسێرتێكی نمونەييدا سۆزو ئاوازی چيای حەمرين گەێنرايە وڵاتی پۆلەندا

لەكۆنسێرتێكی نمونەييدا سۆزو ئاوازی چيای حەمرين گەێنرايە وڵاتی پۆلەندا
تپيی مۆسيقای حەمرين سەربە ستۆديوی خاڵەحەمرين لەهەرێمی کوردستان لەگەشتێكی هونەرياندا بۆسازدانی چەند كۆنسێرتێك لەدەرەوەی وڵات، رۆژی ٢٦ يەنايری ٢٠١٩ كۆنسێرتێكی بێ وێنەيان لەشاری كڕاكۆڤ ئەنجامدا بەهاوكاری چەند مۆسيقاژەنێکی ئەورووپی توانيان تێکەڵەيەك لەميلۆدی كوردی - پۆلەندی و ئەوروپی پێشکەش بە ئامادەبوان بكەن، ئەوەی شايانی باسە كۆنسێرتەکە لەبەشی يەکەمیدا چەند مۆسيقايەكی ميكسی کوردی ئەوڕۆپی، ئازەری بەلقانی پێشکەشكران کە ئەوەی نيشاندا ميوزيکی كوردی گونجاندنی هەيە لەگەڵ ميلۆديە جياوازەكان و چێژێكی نايابيش بە گوێگران دەبەخشێ، لەبەشی دووەمی كۆنسێرتەکەدا کە تايبەت بوو تەنها بە گۆرانی و ميوزيکی كوردی بەستايلێکی نوێ کەجێی سەرسامی ئامادەبوان بوو، کە هەر لەسەر داواكاری ئەوان كۆنسێرتەکە تا درەنگانی شەو درێژكرايەوە، ڕۆژنامەنووسی دياری بواری ميوزيك لەپۆلەندا (ئەندژێی ڤۆجينسكی) بەمشێوەيە وەسفی ميوزيكی کوردی ئەم كۆنسێرتە دەکات؛ دانی پێدادەنێم کە هەرگيز پێشتر گوێم لەميوزيكی كوردی نەگرتووە، بەڵام ئەوەی ئەمجارە کە گوێم لێگرت بۆمن چێژو خۆشيەكی زۆرزۆری هەبوو، لەبەشی دووەمی كۆنسێرتەکەدا کە تايبەت بوو بە ميوزيكی كوردی بۆ من تا رادەيێك ستايلێکی تايبەت بوو ئەودەرفەتەی پێداين کە گوێ لەسەدای سەرەوەی زەويەجياوازەکان بگرين، لەتەك ئەوەدا دەتوانين هەست بەگوێگرتنی ميوزيكی بەلقانی و رۆمی بکەين ئەمجۆرە ميوزيکانەش خاسيەتێكی دڵڕفێنيان هەيە کە ناتوانێ هيچ شتێك لەگەڵ سنووری مرۆڤەکان بكات، لەم كۆنسێرتەدا ئەومۆسيقايانەی کەگوێمان لێی راگرت زۆرێك وزەو خۆشی بەئێمە بەخشی منی گواستەوە بۆ چيا بەرزەکان. توانا چەلەبی خاوەنی ستۆديۆی خاڵەحەمرين ئەندامی تيپی مۆسيقای حەمرين پێی راگەياندين ئەوە دووەمينجارە تيپەکەمان سەردانی وڵاتی پۆلەندا دەكات و تا ئێستا حەوت كۆسێرتی لەشوێنەجياوازەكانی پۆلەندا كردووە، هەروەها بەشداری چەندين چالاکی مۆسيقايی نێودەوڵەتيشمان كردووە، بەڵام ئەمجارە يەكەمينجارمانبوو کەبەستايلێکی جياواز چەندين پارچە مۆسيقای ناياب کە لەهەست و سۆزی ئەوروپيەکان نزيكبێ پێێشکەشمانكرد، لێرەوەش بەدەرفەتی دەزانم کە سوپاسێكی بێپايانی دكتۆر زياد گەردی بكەين کەهەميشە هاوكارو دەستكراوە بووە بەرامبەر بەهونەرمەندان و گروپەکەی ئێمە، بۆيە هيوای بەردەوامی بۆ دەخوازين و سوپاس بۆ ئێوەش.
Top