گریانی ئەستێرهكانــی هۆڵیۆد
وێنەگرەكانی» بابارتزی» بە دوای هونەرمەندەكانەوەن بۆ پەیداكردنی وێنەیەك ئەگەر نرخەكەی تەنانەت رووخاندنی ئەستێرەكەش بێت، بێ ئەوەی گوێ بە هەستیان بدرێت وەكو مرۆڤ، ئەم راوەدوونانەی هونەرمەندان لەلایەن وێنەگرانەوە زۆر جار دەبێتە هۆی ئەوەی بگرین و خۆیان پێڕانەگیرێ لەبەردەم كامیراكاندا، جا لەبەر خەم، یان گرفت، یان بەهۆی خۆشیی رێزلێنان و خەڵاتكردنەوە بێت، بەتایبەتی بەدەستهێنانی ئۆسكار، لێرەدا چەند گریانێكی بەناوبانگی ئەستێرەكانتان بیردەخەینەوە:
1- گوینس پالترۆ گریانەكەی بەناوبانگە كاتێك لە ساڵی 2009 خەڵاتی ئۆسكاری بەدەستهێنا.
2- ڤیكتۆریا بێكهام بە دڵڕەقی بەناوبانگە، بەڵام ساڵی 2000 بە راستی گریا.
3- كیم كارداشیان لە ئەڵقەیەكی بەرنامەكەیدا بەشێوەیەكی سەیر گریا.
4- لەیدی گاگا لە بەرنامەی (dancing with the stars) گریا.
5- ئۆپرا لە كاتی بیستنی چیرۆكێك راستەوخۆ گریا.
6- ریهانا لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ ئۆپرا گریا.
7- جنیڤەر لۆپێز دەموچاوی خۆی شاردەوە تا كەس فرمێسكەكانی نەبینێ.
8- جنیڤەر ئەینستۆن لە كاتی خەڵاتكردنیدا گریا.
9- هیو جاكمان لە دیمانەیەكدا گریا.
10- لە گفتوگۆیەكی تەلەفزیۆنی راستەوخۆدا رۆبیرت دی نیرو گریا.
11- گریانی ئەلیشا كیز، هەروەها گریانی هالی بیری لە كاتی وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسكار بەناوبانگن.