سیرین: بازاڕی گۆرانی و داهاتیشی وەك پێویست نییە
سیرین ئەوەشی ئاشكرا كرد كە لە پاڵ ئاواز و تێكستی سەركەوتوو هەوڵ دەدات بە باشترین شێوە ئەدای گۆرانی بكات، هەروەها ئەو گۆرانییانە هەڵدەبژێرێت كە لەگەڵ دەنگیدا گونجاو بن و جەماوەر خۆشی بوێن، چونكە بە قسەی سیرین ئێستا سەردەمی گۆرانیی خێرایە كە جەماوەر دەیەوێ،ئەمەش نیشانەی ئەوە نییە كە گۆرانیی رەسەن باوی نەماوە، بەڵكو گۆرانیی رەسەن زیندووە و بە تێپەڕبوونی كات و هەمیشە لە نوێبوونەوەدا بووە، نەك وەك ئەوەی هەندێك كەس دەڵێن مردووە، یان باوی نەماوە، سیرین لە دیمانەیەكی رۆژنامەنووسیدا ئەوەی دووپات كردەوە كە ئێستا سەردەمی گۆرانیی تاك و كلیپی جوان و سەرنجڕاكێشە، بەتایبەتی كە كاری كۆمپانیاكان تەنیا دابەشكردنە نەك بەرهەمهێنان، بازاڕی گۆرانی وەك جاران باوی نەماوە و داهاتەكانیشی وەكو پێویست نین و دوای ئەوەی هونەرمەند خۆی ماندوو دەكات بۆ تۆماركردنی 8-9 گۆرانی تەنیا 2-3 گۆرانی رەواجیان دەبێت و دەناسرێن واتە تەنیا ئەوانەی كلیپیان بۆ دەكرێت.