راشیل: جوانی هەموو شتێك نییە
راشیل دەڵێ: ئێستا ئەم دیدەم گۆڕاوە، هەست ناكەم لە ژیاندا شتێكم لە دەست دابێت لە هەمان كاتدا زۆریش شانازی بەخۆم و ئەو ئاستەی ئێستامەوە دەكەم، هەرچەندە ئەو كات لەبەر ئەوەی لەشم وەك ئافرەتانی دیكە ئاسایی نەبوو، بۆیە نەمتوانی وەك هەر ئافرەتێكی دیكە كێشی لەشم دابەزێنم.
راشیل دەڵێت: هیچ كاتێك بێ بڕوا نەبووم بەخۆم، یان بێ ئومێد بم لەوە كە شێوازم لەگەڵ كەسایەتی خۆم نەگونجێت، هەروەها هیچ كەسێك نییە كا كاریگەریی لەسەرژیانم هەبێت و لێم تێك بدات، ئێستا لە نیۆیۆرك دەژیم و زۆریش دڵخۆشم، چونكە من نامەوێ ببم بە یەكێك لە كەسایەتییە هونەرییە ناودارەكان تەنیا دەمەوێ ئەكتەر بم و هیچی تر.