١٨ فیلمی تازەی كوردی لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی سینەمای دژ بە تیرۆر بەشدار دەبێت
سەرەڕای قەیرانی دارایی و كەمیی بەرهەمی فیلم لە بواری كاری سینەمادا لە كوردستان. بەڵام بە هەوڵی بەردەوامی هونەرمەندان و سینەماخوازان جموجووڵ هەر بەردەوامە. لەم سۆنگەوە بڕیار وایە خولی چوارەمی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی سینەمای دژ بە تیرۆری لە یەكی شوباتی ئەمساڵ لە هەولێر ساز بكرێت. ئەمساڵ ١٨ كورتە فیلمی تازەی كوردی بەشدارن كە سەرجەمیان یەكەم پیشاندانیانە و تازەن. بەشداریی ئەو كۆمەڵە فیلمە تازەیە یەكێكە لە تایبەتمەندی و پێشەنگییەكانی ئەم ڤیستڤاڵە كە ساڵانە لە كات و ساتی خۆیدا لە یەكی شوباتی هەموو ساڵیك بە بەردەوامی لە هەولێر ساز دەكرێت، فیلمەكانیش بەرهەمی شارەكانی كوردستانن لە هەولێر و سلێمانی و كەركووك و دهۆك.
فیلمە بەشداربووەکانی فیستیڤاڵی نێو دەوڵەتی سینەمای دژ بەتیرۆر لە ھەولێر.
٤٢ فیلم لە١٢وڵات
لیژنەی فیلمبژێری چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی سینەمای دژ بە تێرۆر، ناوی سەرجەم فیلمە بەشداربووەكانی راگەیاند. كە ٤٢ كورتە فیلمە لە ١٢وڵات. وڵاتە بەشدارەكان جگە لە كوردستان بریتین لە، عیراق، سووریا، ئێران، میسر، تونس، مەغریب، فەڵەستین، سەڵتەنەی عومان، سعودیە، موریتانیا، بەریتانیا، ئەڵمانیا. لەنێو فیلمەكانیش ١٨ كورتە فیلمی تازەی هونەرمەندانی كورد بۆ یەكەمجار نمایش دەكرێن و ١٤ خەڵاتیش بەسەر فیلمە براوەكان دابەش دەكرێ كە تیایاندا بۆ یەكەمجار خەڵاتی فیلمی ئەنیمەیشن و خەڵاتی جەماوەرە و ڤیستڤاڵەكەش ساڵانە لە رۆژی یەكی شوبات لە هەولێر ساز دەكرێت.
خەڵاتە سەرەكییەكانی فیستیڤاڵ
خەڵاتەكانی فیستیڤاڵ بریتین لە ١٤خەڵاتی سەرەكی كە ئەمانەی خوارەوەن:
باشترین فیلمی كوردی
باشترین فیلمی عێراقی
باشترین فیلمی عەرەبی
باشترین فیلمی بیانی
باشترین فیلمی دیكۆمینتاری
باشترین فیلمی ئەنیمەیشن
خەڵاتی لیژنەی دادوەران
خەڵاتی لیژنەی رەخنەگران
خەڵاتی جەماوەر
باشترین بەرهەمهێنان
باشترین دەرهێنەری كورد
باشترین دەرهێنەری عێراقی
باشترین سیناریو
باشترین ئەكتەر
بۆ یەكەم جاریشە خەڵاتی ئەنیمەیشن و جەماوەر تەرخان دەكرێ.
لە فیستیڤاڵەكەدا(٣) پانێل پێشكەش دەكرێن لەسەر میكانیزمەكانی چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی سینەما بۆ تیرۆر و هزری تیرۆر و توندڕەوی، پانێلەكانیش رۆژانە كاتژمێر ١١ی بەیانی تا ١ی پاش نیوەڕۆ ساز دەكرێن.
لیژنەی دادوەری پێكهاتووە لە بەڕێزان:
دكتۆر عەلی حەنون
حوسێن زارین
كەریم عەبدوڵا محەمەد
عەلاء ئەلمفەرجی
لجنە النقاد مكون من
مەهدی عەباس
كازم سلوم
كەوسەر جبارە
دكتۆر سالم شەدهان
فراس شاروت
پشتیوان عەبدوڵا