نیكۆل كیدمان و توم كروز رێزی یەكتریان نەدەگرت
نیكۆڵ كیدمان لە دیمانەیەكی لەگەڵ گۆڤاری فانیتی فیری ئاشكرای كرد، كاتێك لەگەڵ توم كروز بە یەكەوە بوون رێزگرتن لە نێوانیاندا نەبوو، لە بەرامبەردا ەەمیشە پشتگوێ دەخرا و گوێ بە داخوازییەكانی نەدەدرا، هەروەها هێرشێكی توندی كردە سەر توم كروز و وتی: كاتێك شووم بە كروز كرد، تەمەنم تەنیا 23 ساڵ بوو، ئەمەش تەمەنێكی زوو بوو، چونكە ئەوەی من دەمویست بەدیم نەكرد لەلای كروز.
كیدمان ئەوەشی روون كردەوە، ئەو خۆشەویستییە گەورەیەی چاوەڕێی دەكرد بە هیچ شێوەیەك بەدی نەكرد، تا ئەو كاتەی جیا بۆوە و ژیانی هاوسەری سەر لەنوێ لەگەڵ كیس ئۆربانی گۆرانیبێژی لادێی پێكهێنا و ئێستا لە ناشڤیل لەگەڵ دوو منداڵەكەیان بە یەكەوە ژیانێكی خۆشی دوور لە گرفت بەسەر دەبەن. كیدمان ژیانی خۆی بە ژیانی هەریەكە لە براد بێت و ئەنجلینا جۆلی شوبهاند كە ئێستا نموونەی دوو هونەرمەند و هاوسەری سەركەوتوون.