مایا نایەوێ نازناو بۆ خۆی دابنێت
مایا ئەوەشی ئاشكرا كرد كە میدیاكان رۆڵیان هەیە لە بەخشینی نازناو بە هونەرمەندان بەتایبەتی ئەو نازناوانەی كە جەماوەر پێیان خۆشە كاتێك ەەست دەكەن كە ئەو كەسە شایەنی ئەو نازناوەیە، بە پێچەوانەشەوە ئەگەر كەسەكە شایەنی نازناوەكە نەبێت، ئەوا میدیاكان خۆیان گاڵتەی پێدەكەن و لەم بارەیەوە دەڵێ: راگەیاندنەكان هۆكارێكی سەرەكین بۆ سەركەوتن و سەرنەكەوتنی هونەرمەند، بەڵام هونەرمەندی سەركەوتوو راگەیاندن ناچار دەكات، رێزی بگرن، بۆیە پێویستە هونەرمەندان كارێك بكەن كە میدیاكان ناچار بكەن رێزیان لێ بگرن و نازناوە شیاوەكانیان پێ ببەخشن.
دەربارەی ئەوەی كە ئایا رێگا بە كچەكەی دەدات لە پاشەڕۆژدا كاری هونەری بكات، ئامادە نەبوو بە هیچ شێوەیەك وەڵامی ئەم پرسیارە بداتەوە، ئەگەرچی تووشی گرفتی زۆر هاتۆتەوە لە رێگای هونەرەوە.