سكارلیت:نامەوێ نموونەی جوانی بم
جۆەانسۆن ئەوەشی ئاشكرا كرد كە ئەو لە هزری جەماوەردا ەەمیشە وەك نموونەی جوانی و مێینە و سێكسی سەیری دەكەن، ئەمەش وایكردووە كە زۆر جار نەتوانێت وەك پێویست رۆڵەكانی خۆی لە سینەما ئەدا بكات، بۆیە لە دڵەوە حەزدەكات ئەو تایبەتمەندییانەی نەمێنێت بۆ ئەوەی جەماوەر وەك ئەكتەرێكی ئاسایی سەیری بكەن، نەك تەنیا بیر لە لایەنی جوانی و سەرنجڕاكێشی بكەنەوە.
لەم بارەیەوە سكارلێت زیاتر دەڵێ: پێموایە بە تێپەڕ بوونی كات سروشتی ئەو كەسایەتییانە دەگۆڕم كە لە كارەكاندا دەیاننوێنم، من دڵنیام كە زۆر لەو رۆڵانەی ئێستا بە من دەسپێردرێن لە بنەڕەتدا ورووژێنەر نین، بەڵام شێوەی نواندنی من بەو لەشە جوان و پڕەوە وا لە جەماوەر دەكات كە ەەموو رۆڵەكانم بە وروژێنەر وەسف بكەن و بەكەسێكی سەرنجڕاكێش بمناسن، هەروەها وەتی: من خۆم بە ئافرەتێكی سەرنجڕاكێش دانانێم و نازانم بۆچی هەندێك كەس بەردەوام ئەو نازناوەم پێ دەبەخشن درك بەو راستیە ناكات تەنیا كاتێك ەەندێك كەس راشكاوانە ئەمەی پێ دەڵێن یان كاتێك ناوی خۆی لە لیستی ئافرەتە سەرنجڕاكێشەكاندا دەبینێت كە هەندێك لە گۆڤارەكان ئەنجامی دەدەن.