ئەپلكەیشنی HUAWEI Phone Clone زانیارییەكانی مۆبایلە كۆنەكەت لە چەند خولەكێكدا دەگوازێتەوە بۆ مۆبایلە نوێیەكەت

ئەپلكەیشنی HUAWEI Phone Clone زانیارییەكانی مۆبایلە كۆنەكەت لە چەند خولەكێكدا دەگوازێتەوە بۆ مۆبایلە نوێیەكەت
هەر كە مۆبایلێكی سمارتی وەك HUAWEI Mate 20 یان HUAWEI Mate 20 Pro دەكڕین راستەوخۆ بیر لە تایبەتمەندییەكانی دەكاتەوە، چونكە ئەم مۆبایلانە نوێترین تەكنۆلۆژیای مۆبایلە زیرەكەكانی تێدا بەدی دەكرێت.
یەكێك لە گرفتەكانی مۆبایلە زیرەكەكان نەبوونی توانای گواستنەوەی گشت وێنە و گۆرانی ژمارە هەڵگیراوەكانی ناو مۆبایلەكەیە، چونكە ناتەوێ لە دەستیان بدەی، بۆیە هواوی ئەپڵیكەیشنێكی تایبەتی دەستەبەر كردووە كە بە ( هواوی فۆن كلون- HUAWEI Phone Clone ) ناسراوە، ئەم ئەپلیكەیشنە كە چارەسەرێكی نوێی كۆمپانیای هواوییە گرفتی ملیۆنان كەس چارەسەر دەكات، بۆیە ئەگەر یەكێك لە مۆبایلەكانی HUAWEI Mate 20 Pro یانMate 20 HUAWEI بكڕی ئەو رووبەڕووی هیچ گرفتێك نابیتەوە لە گواستنەوەی هەرچی شتێكت هەیە بۆ مۆبایلە نوێیەكەت، چونكە دركی بە پێویستیی بەكارهێنەرانی كردووە بۆ گواستنەوەی گشت یادەوەری و نامە و ئەپڵیكەیشن و گۆرانی و ژمارە و گشت زانیارییەكان بۆ مۆبایلە نوێیەكە، هەروەها لە رێگای ئەپڵیكەیشنی هواوی فۆن كلون دەتوانن بە خۆڕایی گشت زانیارییەكان بگوازنەوە بۆ مۆبایلی HUAWEI Mate 20 Pro.
ئەم پرۆسەیەش داگرتنی بە چەند هەنگاوێكی ئاسان ئەنجام دەدرێت تەنانەت ئەگەر مۆبایلەكەت هواویش نەبێت، بەم شێوەیەی خوارەوە:
1- ئەپڵیكەیشنی Phone Clone لەسەر هەردوو مۆبایلەكە كۆن و نوێیەكە دابەزێنە لە گۆگل پلەی یان ئەپڵ ستۆری، ئەم ئەپڵیكەیشنە پێشتر لە زنجیرە مۆبایلەكانی (HUAWEI Mate 20 Pro)دا هەبووە.
2- لەسەر مۆبایلە كۆنەكە «This is the old phone» هەەڵبژێرە و لەسەر مۆبایلی HUAWEI Mate 20 Pro بژاردەی «This is the new phone» هەڵبژێرە.
3- رێگا بە ئەپڵیكەیشنی بدە بۆگەیشتن بە گشت فایلەكانت.
4- لەسەر HUAWEI Mate 20 Pro شێوازی كارپێكردنی مۆبایلە كۆنەكەت هەڵبژێرە ئەندرۆید یان ئای یان ئێس .
5- مۆبایلە کۆنەکەت ببەستەوە بە مۆبایلی نوێ بە رێگای وای فای.
6- لەسەر شاشەکەت ئەم وێنەیە دەردەچێت ئەگەر بەستنەکەت سەرکەوتوو بوو.
7- ئەو فایلە هەڵبژێرە کە دەتەوێ بیگوازیتەوە بۆ HUAWEI Mate 20 Pro ئینجا پەنجە لەسەر «Transfer» بنێ.
دواتر ئەپڵیكەیشنی Phone Clone كرداری گواستنەوەی فایلەكان دەست پێدەكات و رێژەی ئەوەی ئەنجامدراوە نیشان دەدرێت بۆ ئەوەی بزانی چەندت ئەنجامداوە و ئایا چەند كاتی تر چاوەڕێ تا گشتی ئەنجام دەدات و مۆبایلە نوێیەكەت بە گشت وردەكارییەكانەوە ئامادە دەبێت بە تایبەتمەندییە نوێیەكانی و سوود وەرگرتن لێیان، بەمەش كاتێك مۆبایلی HUAWEI Mate 20 Pro دەكڕی هواوی بە ئاسانی لە گشت هۆكارەكانی ترس و دڵەڕاوكێ لێ ون بوونی فایلە كۆنەكانت لە چەند خولەكێكدا رزگار دەبی.
داواكردنی پێشتری مۆبایلی Huawei Mate 20 Pro لە 22ی دیسێمبەری لە عێراق دەستی پێكرد و بەردەوام بوو تا 27ی دیسمێبەری 2018 ئەمەش تەنیا بۆ مۆبایلی Huawei Mate 20 Pro كە بە بڕی 849 $ دەست دەكەوێت.
بەكاربەر دەتوانێت مۆبایلێكی Huawei Mate 20 ی دەستكەوێت دوای خستنەروو بەبێ ناونوسینی پێشووتر و نرخەكەشی تەنیا 609 $ .
مۆبایلە نوێیەكانی هواوی (HUAWEI MATE 20 & HUAWEI MATE 20 PRO) ئێستا لە كۆگا لۆكاڵەكانی عێراق هەیە لە رێكەوتی 29 دیسێمبەری 2018.
Top