فیلمە بەشداربووەكانی چوارەمین فێستیڤاڵی سینەمای دژی تیرۆر

فیلمە بەشداربووەكانی چوارەمین فێستیڤاڵی سینەمای دژی تیرۆر
بڕیارە ڕێکەوتی 1/2/2019 چوارەمین فێستیڤاڵی سینەمای دژی تیرۆر لە هەولێر بەڕێوە بچێت، سەرجەم ئامادەكارییەكان كۆتایی پێ هاتووە و ناوی فیلمە بەشداربووەكانیش ئاشكرا كران.
بەپێی ڕاگەیاندراوێكی ستافی ئامادەكاری فێستیڤاڵەكە ، 18 فیلمی نوێی سینەمایی لە بەشی پێشبڕكێی فێستیڤاڵەكە وەرگیراون و سەرجەمیان لە شارە جیاوازەكانی كوردستان بەرهەم هێنراون و بۆ یەكەمجارە لەو فێستیڤاڵەدا نمایش دەكرێن.
فێستیڤاڵەكە لەژێر ناونیشانی "خولی شەهیدی سەركردە شەوكەت شێخ یەزدین" بەڕێوە دەچێت، جگە لە نمایشكردنی فیلمەكان و دابەشكردنی خەڵات بەسەر باشترینەكان، هەروەها لە ڕۆژانی بەڕێوەچووەنی فێستیڤاڵەكەدا چەندین چالاكیی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت.
بریاڕیشە چەندین هونەرمەندی سینەماكاری بەناوبانگی كورد و بیانی لە فێستیڤاڵەكەدا بەشداری بكەن.
Top