تایرا بانكس هەرزهكارێكی 40 ســـاڵانه
پێشتر پەیوەندی لەگەڵ ئەستێرەی موزیك سیل ەەبوو دواتر لەگەڵ هەر یەكە لە دەرهێنەر جۆن سینگلتۆن و ئەستێرەی سینەمایی ویل سمیس، تایرای تەمەن 40 ساڵ سەرەڕای پەیوەندییە زۆرەكانی لە هیچیان سەقامگیر نەبووە و پەیوەندییەكانیشی كاتی بوون و زۆریان نەخایەندووە، بەڵام ئێستا بەدوای ئەوەدا دەگەڕێ كە لەگەڵ كەسێك جێگیر بێت و دوور كەوێتەوە لەو هەموو پەیوەندییە كاتیانەدا، ئێستا چاوی بڕیوەتە ئیریك ئاسلا كە وێنەگرێكە لە هەردوو بواری مۆدە و هونەرە جوانەكان و نۆ ساڵ لێی گەورەترە، تیرا بۆ یەكەم جار بەر لە مانگێك بە ئاشكرا و بە رەسمی لەگەڵ ئاسلا بینران، دواتر چەند جارێكی دیكە بە یەوەكە بەتایبەتی لە چێشتخانەیەكی رۆژئاوای ەۆلیۆد، ئەوەی جێی سەرنجی خەڵك بوون تایرا وەك هەرزەكارێك دەهاتە پێش چاو كە زەردەخەنە هەمیشە لەسەر لێوانی بوو وەك ئەوەی بڵێی ئەمە یەكەم جارە لە ژیانیدا خۆشەویستی بكات، هەروەها شێوە جلوبەرگەكانیشی جیاواز بوو لەوەی پێی ناسراوە و زیاتر گەنجانە بوو، مكیاژێكی ناسكی جوانیشی كرد بوو، سەرەڕای ئەمەش پروپاگەندەی ئەوە هەیە كە تایرا پەیوەندی لەگەڵ شیرڤین بیشیڤار ەەبێت كە ملیاردێرێكی بە رەچەلەك ئێرانییە، بەڵام لە جەژنی خۆشەویستیدا تایرا ئەم قسانەی بە درۆ خستەوە كاتێك پەیوەندی خۆی و ئاسلای دووپات كردەوە و رایگەیاند كە ئەم ساڵ جەژنی ڤالەنتاین بە تەنیا ناكاتەوە.