مەیس حەمدان: ئەخلاقم تاجی سەرمە
لەبەر ئەوەی ەەمیشە خۆی لە باس کردنی سیاسەت بە دوور دەزانێت، لەمیانەی بەرنامەیەکی قەناتی (غد)ی لوبنانی پێشکەشکاری بەرنامەکە بە ئەنقەست ژمارەیەک پرسیاری سیاسی ئاراستە کرد دەربارەی ئوردن و لوبنان و سوریا، دەربارەی لوبنان و ئایا پشتگیری لە ٨ یان ١٤ی ئادار دەکات، مەیس وتی: من میوانی بۆیە وەڵامی ئەم پرسیارە نادەمەوە، لە وەڵامی پرسیارێک دەربارەی ئەوەی ئەگەر کلیلی زیندانی بە دەست کام لە سەرۆکە زیندانی کراوەکانی میسر ئازاد دەکات وتی: دادگای میسر دادپەروەرە و منیش کەسێک نیم بتوانم ەیچ کەسێک ئازاد بکەم یان دەستگیری بکەم.
دەربارەی ئەو رۆژنامەنووسەی وتبووی مەیس زۆر جار گاڵتە بە سیرین عەبدولنور دەکات وتی: سیرین ئەستێرەیەکی دیارە و منیش رێگا بە خۆم نادەم باسی ەیچ کەسێک بکەم، چونکە من لە ژینەگەیەک پەروەردە کراوم کە ئەخلاق و بەهای مرۆڤایەتی بە من گەیاندووە، پەروەردەیەکی وا کە ئەخلاقی خۆم بە تاجی سەرم دەزانم، بۆیە رێگا بە خۆم نادەم باسی کەس بکەم، چونکە ئەگەر باسی کەسێک بکەم، بە هەرشێوەیەک بێت، ئەوا ئەویش بە هەمان شێوە رەنگە زۆر توندتریش وەڵامی من بداتەوە.