دەستەی گەشتوگوزاری کوردستان رێز لە حەسنا مەتەر دەنێت

دەستەی گەشتوگوزاری کوردستان رێز لە حەسنا مەتەر دەنێت
بەبۆنەی سەری ساڵی نوێ، خانمە هونەرمەندی لوبنانی حەسنا مەتەر دوو ئاهەنگی هونەری لە شاری هەولێر ئەنجامدا. ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی رابردوو، لەشەوی سەری ساڵی نوێ ۲۰۱۹ زۆرترین ئاهەنگ لە پایتەخت ئەنجامدرا و تێیدا گەشتیارێکی زۆریش هاتبوون بە مەبەستی بەرێکردنی کاتێکی خۆش.. لەم شەوەدا خانمە هونەرمەند حەسنا مەتەر دوو ئاهەنگی لە یەک شەو ئەنجامدا بەهاوکاری دەستەی گەشتوگوزاری کوردستان و بەغداو بەسرە، تێیدا چەندین گۆرانی فولکلۆری لوبنانی و عێراقی گووتەوە، بە یارمەتی مایسترۆ کەمیل ئەبوکەرەم و تیپە مۆسیقییەکەی، لەگەڵ تیپی هەلپەڕکێی لوبنانی بەسەرپەرشتی وەلید ئەبو عیماد. لەم دوو ئاهەنگە ئامادەبووان بە گوڕوتینەوە بەشداری ئاهەنگەکەیان کرد کە تا بەرەبەیانی رۆژی دواتر بەردەوام بوو.
شایەنی باسە لەم شەوە ئاهەنگەدا دەستەی گەشتوگوزاری کوردستان خەڵاتێکی رێزلێنانی پێشکەش بە خانمە هونەرمەند حەسنا مەتر کرد کە ماوەی چەند ساڵێکە بەردەوام لە کوردستان درێژەی بە کاری هونەریی داوە و چەند گۆرانییەکی بە زمانی کوردی گوتووە و لە کەناڵە عەرەبییەکانی پێشکەشی کردوون.
Top