لە وەرزشەوە بۆ سینەما
رووسی دەربارەی ئەوەی كە كچێكی شۆخ و شەنگ و خاوەن بەهرەی هونەری بۆچی رووی لە وەرزشێكی توند و یارییە جەنگییەكان كردووە، دەڵێ: زۆر جار پێیان دەگوتم ئەو چالاكییانە چین كە زیاتر هانت دەدەن بۆ ئەوەی روو لە وەرزشی جۆدۆ و كاراتێ بكەی، بەڵام هیچ شتێك نەبوو كە هانم بدات، من لە یەك كاتدا سێ ئەركم هەبوو، جگە لە مەشقی رۆژانەی بەردەوام، من هەمیشە هەوڵمداوە بەرگری لە نازناوەكانی خۆم بكەم، بەمەش توانیم چێژێك بە یارییە جەنگییەكان ببەخشم، ئەوەی زیاتر شانازیی پێوە دەكەم، ئەوەیە كە سەرەتا توانیم گومان بخەمە دڵی جەماوەرەوە كە بە گومان بن لە تواناكانم، بەڵام دواتر پێچەوانەی ئەوەیان بۆ بسەلمێنم.
دەربارەی نواندنیش دەڵێ: وێنەگرتنی زنجیرەی (The Ultimate Fighter) ئەزموونێكی باش بوو بۆ من، زۆر خۆشحاڵ بووم بە پتەوكردنی پەیوەندییەكانم لەگەڵ كەسانی نوێ، بەڵام یانەی وەرزشی ئەو شوێنەیە كە من تێیدا دەتوانم بە سرووشتی خۆمی تێدا بدۆزمەوە.
شایەنی وتنە روسی یەكەم ئافرەتە كە رۆڵی هەبێت لەگەڵ تیمەكەی سلڤستەر ستالۆنی لە زنجیرە فیلمی The Expendables ئەمەش بە هۆی هەڵكەوتەی جەستە و ماسوولكە بەهێزەكانی.