خوێندن كاریگەریی لەسەر ژیانی جیسیكا هەبوو

خوێندن كاریگەریی لەسەر ژیانی جیسیكا هەبوو
سەرەڕای ئەوەی ئێستا بە ئەستێرەیەكی دیاری سینەمای جیهانی دادەنرێت و ناوبانگێكی زۆری هەیە، ئەمە جگە لەوەی خاوەن سەروەت و سامانێكی بێ شومارە، بەڵام سەرەڕای ئەمانە هەموویان جیسیكا ئەلبای ئەستێرەی سینەمایی ئەمریكی زۆر پەشیمانە لەوەی نەیتوانیوە لە زانكۆ بخوێنێت و خوێندنی زانكۆ تەواو بكات و پێیوایە غەدرێكی زۆری لە خۆی كردووە.
جیسیكا بە ئاشكرا وتی: هەستم دەكرد پێویستە داوای لێبوردن لە خۆم بكەم، چونكە من زۆر پەشیمانم كە نەچوومەتە زانكۆ و ئەمەش بە یەكێك لە هەڵە گەورەكانی ژیانی خۆمی دەزانم، لەم بارەیەوە جیسیكا بە سایتی كۆنتاكت میوزیكی راگەیاند: هەمیشە هەستم بە دڵتەنگییەكی زۆر دەكرد، تەنیا لەبەر ئەوەی نەچوومەتە زانكۆ، هەروەها هەستم دەكرد وەكو پێویست زیرەكیش نیم لە ژیان، بۆیە بیرم لەوە دەكردەوە كە پێویستە داوای لێبوردن لە خۆم بكەم، ئەگەرچی من تاكە كەس نیم كە لە زانكۆ بێبەش بم، بەڵام دڵنیام ئەگەر لە زانكۆ بمخوێندبا، لە زۆر رووەوە بەرەو پێشتر دەچووم و زانیاریم زۆر زیاتر دەبوو لەوەی ئێستا بەتایبەتی لە رووی رۆشنبیرییەوە و پێموایە ئەمە بۆ من زۆر پێویست بوو، بەڵام ئیدی ئەمە ژیانە و مەرج نییە هەموو كەسێك بە هەموو خەون و ئاواتەكانی بگات لە ژیان.
Top