لازۆردی شەزا حەسون هەڵدەبژێرێت لە "ورا كل مراية حكاية"

لازۆردی شەزا حەسون هەڵدەبژێرێت لە
ئا/ خەلیل بلەیی: کۆمپانیای لازۆردی کە یەکێکە لە براندە نایابەکان لە بواری دیزاین و بەرهەمهێنان و فرۆشتنی زێڕ و ئەڵماس کەرتی کۆ و تاک لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند کە ئەستێرەی ناسراوی عێراقی شەزا حەسون هاتە نێو لیستی کەسایەتییەکانی براندە بازرگانییەکانی لە ساڵی 2019 کە ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ هەڵمەتی راگەیاندنی "ورا كل مراية حكاية".
شەزا حەسون کە بە رەچەڵەک مەغریبییە دوای بەدەستهێنانی نازناوی (ستار ئەکادیمی) لە وەزری چوارەمی کە چەندین بەهرەمەندی بواری گۆرانی لە گشت وڵاتانی عەرەبی بەشدارییان کرد، بوو بە یەکێک لە ئەستێرە ناسراوەکان و سەرکەوتنێکی بێ وێنەی بەدەستهێنا.
لە هەڵمەتی "ورا كل مراية حكاية"، لازۆردی بینەران لە گەشتێکی نایاب و پیشەییدا و تێیدا هەر ئافرەتێک کە لەبەردەم ئاوێنە دەوەستێت ئەوەندەی جوانییەکەی دەردەکەوێت، هەروەها ئەو رۆڵانەی کە لە ژیاندا دەیانبینێ جا رۆڵی دایکێکی میهرەبان یان هاوڕێیەکی دڵسۆز یان کچێکی کە هیوا و ئاواتی زۆری هەیە لە ژیان، یان هاوسەرێکی وەفادار یان ئافرەتێکی خاوەن کاری سەرکەوتوو.
لەم رووەوە شەزا حەسون دەڵێ: گەوهەرەکانی لازۆردی لە دیارترین براندە پیشەنگەکانن کە هەمیشە مایەی دڵخۆشی و سەرنجڕاکێشی من بوون، خۆشحاڵم بە کارکردن لەگەڵ تیمی کاری لازۆردی وەک نوێنەرایەتی کردنی وڵاتەکەم، بە بۆچوونی من هیچ هاوەڵێک لە (لازۆردی) باشتر نییە بۆ ئەوەی یاوەریم بکات لە رۆڵە جیاوازەکانم لە ژیان کە رەنگدانەوەی بەهرە هونەرییەکانی من و ئەو ئازادی و سەربەخۆییەی منە، خۆشحاڵم کە لە وڵاتە خۆشەویستەکەم دەتوانن لازۆردی هەڵبژێرن.
دەبارەی کار کردنیان لەگەڵ گۆرانیبێژی عێراقی شەزا حەسون لە ساڵی 2019، سەلیم شدیاق سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیا لازۆردی وتی: خۆشحاڵین بە هاتنی شەزا حەسون وەک ئەستێرەیەکی دیاری بواری هونەری بۆ نێو لیستی کەسایەتییەکانمان لە ساڵی 2019، چونکە ئەو هونەرمەندێک بەهرەمەند و کچی عێراقی خۆشەویستە لە هەمان کاتدا خاوەن جەماوەرێکی زۆرە لە گشت وڵاتانی عەرەبی، هەروەها تا زۆرترین ئاست پەیوەستە بە هونەری خۆی و خاوەن ئیرادەیەکی بەهێزە کە هەمیشە وزە و توانایەکی زۆری هەیە و لە درەوشانەوەی بەردەوامدایە، بۆیە پێمانوایە نموونەیەکی باش دەبێت بۆ براندی لازۆردی لە عێراق.
شدیاق هەروەها وتی: ئامانجمان لەو هەڵمەتە "ورا كل مراية حكاية" جەخت کردنەوەیە لەسەر جوانی لە هەموو روویەکانی ژیانی ئافرەت و ئەو رۆڵانەی دەیبینێت لە نێو کۆمەڵگادا، لێرەدا رۆڵی لازۆردی دیار دەکەوێت لە پاڵپشتی کردن و بڕوای تەواو درەوشانەوە و ئاهەنگگێڕان لەگەڵیدا لە ساتەکانی سەرکەوتنی ئەویش بە بەکارهێنانی بەرهەمە نموونەییەکانی لازۆردی کە زۆر گونجاوە بۆ کەسایەتییەکەی.
شایەنی باسە لە پاڵ شەزا چەندین ئەستێرەی دیکە بەشداری لە هەڵمەتی "ورا كل مراية حكاية" دا دەکەن کە لە چارەگی یەکەمی 2019 لە ناوچەکە دەستپێدەکات، ژمارەیەکی دیکەی ئەستێرەی بواری هونەر بەشداری دەکەن.
Top