په‌ندێ

په‌ندێ
کیژان و کوڕان، منداڵانی کورد
مێرمنداڵینه‌ی که‌ڵه‌گه‌ت و ورد
پێش ماڵاوایی ویستم بزانن
بۆ هه‌تا ئێستا بێ خانومانن
گه‌شمه‌رگی زۆره‌ ئه‌م کوردستانه
مێژووی په‌ڕاوپه‌ڕ شه‌ڕ و داستانه‌
کاتی هاتووه‌ وه‌رگرن په‌ندێ
هه‌تا ڕزگار بن له‌ کۆسپ و به‌ندێ
گۆڕێ هه‌ڵکه‌نن بنی ناپه‌یدا
ناته‌بایی کورد بنێژن تێیدا
ئه‌گه‌ر خیانه‌ت نه‌با له‌ ناوخۆ
ئێمه‌ش ده‌بووینه‌ گه‌لی سه‌ربه‌خۆ
هه‌ر به‌و ده‌رده‌وه‌ من ده‌تلێمه‌وه
‌هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی سه‌ر ده‌نێمه‌وه‌

سالار حیسامی (که‌ژوان
Top