ديمەنی 2018: داهێنان ناونیشانی ناوبانگی هواوی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا
سەرەڕای ئەمەش هواوی توانیویەتی تەنیا لە نیوەی دووەمی ساڵی 2018 (95) ملیۆن مۆبایل بفرۆشێت بەمەش گەیشتە پلەی دووەم لە پڕ فرۆشترین مۆبایل لەسەر ئاستی جیهان لە نیوەی یەكەم و دووەمی 2018 كە رێژەكەی دەگاتە (14.6 %)ی كۆی فرۆشتنی مۆبایلەكان، بەپێی داتاكانی دەزگای (ئای دی سی) لە چارەگی سێیەمی 2018.
لەو كاتەی كە هواوی سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێنا لەەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا و بەپێی راپۆرتی پەیمانگای گرۆس نولیدج كە لە ئابی 2018 بڵاوكراوەتەوە بە پلەی دووەم هات لە نێو كۆمپانیای مۆبایلەكان لە بواری فرۆشتن كە گەیشتە (21.5 %)ی بازاڕ بەتایبەتی دوای ئەوەی زیرەكیی دەستكردیی خستە نێو ستراتیژیەتی خۆی بەتایبەتی لە مۆبایلەكانی هواوی و پەرەپێدانی و ئەنجامدانی توێژینەوە، بۆ ئەم مەبەستەش وەبەرهێنانی كرد بە بڕی 45 ملیار دۆلاری لە ماوەی دە ساڵی رابردوو كە بڕی 13.23 مليار دۆلاری تەنیا لە ساڵی رابردوو بوو. بەمەش توانیی سەرنجی بەكاربەرانی مۆبایل رابكێشێت لە سەرتاسەری بەتایبەتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەگەر سەیری زاڕی مۆبایلە زیرەكەكانی ساڵی 2018 بكەین دەبینین چۆن هواوی لە سەرەوەی لیستەكەیە ئەویش بە بڵاوكردنەوەی زنجیرەی (HUAWEI P20) لەگەڵ یەكەم كامیرای سێینە لە لایكا بە روونی 40 میگا پێكسل و پاڵپشت بە زیرەكی دەستكرد، دواتر زنجیرەی مۆبایلەكانی (HUAWEI Mate 20 ) ی خستە بازاڕەوەی كە سەرەتا بە شەپۆلی مۆبایلی زیرەكی (HUAWEI Mate 20 Pro) كە بە (پاشای مۆبایلە زیرەكەكان) ناسراوە، چونكە خواستێكی زۆری لەسەرە لەلایەن بەكاربەرەكانەوە بەجۆرێك بەر لەوە بخرێتە بازاڕەوە گشتی فرۆشرا، بەجۆرێك خواست لەسەری دە ئەوەندەی خواست بوو لەسەر زنجیرەی (Huawei Mate 10) بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو.
لە دوای هاتنی بۆ بازاڕی عێراقیش خواستێكی زۆری لەسەرە بەتایبەتی جۆرەكانی (NOVA, MATE, P, Y) ئەویش بە هۆی نرخی گونجاوی هەموو جۆرە مۆبایلەكانی، هەروەها بەهۆی تایبەتمەندییە ناوازەكانی.
لەلایەكی دیكەوە لە رێكەوتی 12ی دیسێمبەری 2018 و بۆ ماوەی یەك مانگ هواوی كشكێكی لە مەنصور مۆڵ لە بەغدای پایتەخت داناوە كە گشت بەرهەمەكانی هواوی نمایش دەكات بۆ ئەوەی بەكارهێنەران ئاگاداری وردەكارییەكانی بەرهەمەكانی بن.هەروەها ئامێرەكانی Huawei Mate 20 series نوێێ لەم كشكە دانراون بە جۆرێك هاوبەشان دەتوانن تاقیی بكەنەوە و ئاشنای تایبەتمەندی و تواناكانی بن و تیمێكی پسپۆڕیش هاوكارییان دەكات.
داواكردنی پێشووتری ئامێری Huawei Mate 20 Pro لە عێراق لە 22 تا 27 دیسمێبەری 2018 دەستپێكرد كە بە نرخی 849$ دەست دەكەوێت، لەلایەكی دیكەوە هاوبەشان دەتوانن ئامێری Huawei Mate 20 بكڕن لە كاتی بڵاوكردنەوە بە بڕی 609$ بێ كڕینی پێشوو. هەروەها ئامێرەكانی هواوی (HUAWEI MATE 20 & HUAWEI MATE 20 PRO) لە بازارەكانی عێراق دەست دەكەون لە رێكەوتی 29 ديسێمبەری 2018.
دەتوانین بڵێین ئەوەی وایکرد زنجیرە مۆبایلی HUAWEI Mate 20 لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر سەرنجڕاکێش بێت بریتییە لە پیشەنگیی لە بواری تەکنۆلۆژیادا، چونکە HUAWEI Mate 20 Pro، یەکەم هاوێنەی لایکا لە جیهاندا پێشکەش دەکات بە گۆشەی بینینێکی فراوان، هەروەها یەکەم مۆبایلی زیرەکە کە خوێندنەوەی پەنجەمۆری لە خودی شاشەکەی بێت، ئەمە جگە لەوەی بە شێوەی بێتەڵی چارج دەکرێت بەپێی پێوەری Qi.
ساڵی 2018 سەلماندی کە کەلوپەلی باش بە داهێنان جیا دەکرێنەوە ئەمەش یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی هواوی.