مۆبایلی HUAWEI Mate 20 Pro باشترین پاشەكەوت كاری كات
پاترییەكی تەمەن درێژ بۆ ژیانی گوێزەرەوە
پاتریی زۆربەی مۆبایلە زیرەكەكان پێویستیان بە دوو جار چاررج كردنەوە هەیە (هەندێك كات دەگاتە سێ جار) كاتێك بە زۆری بەكاری دەهێنی بۆ كارە جۆراوجۆرەكانت، بۆیە بەردەوام چارج كردنەوەی توشی بێ ئومێدیت دەكات و كات و ئەركی زۆری پێویستە بۆ نموونە لە كاتی وێنەگرتنی ساتە خۆشەكانت، بەڵام مۆبایلی (HUAWEI Mate 20 Pro) زیرەكی وەك شاسوارێكی چاونەترس ئەم گرفتەت بۆ چارەسەر دەكات لە رێگای پاترییەك بە توانای 4200 ميلی ئەمپێر لە كاتژمێرێكدا، بەمەش بە پێشەوەی پاتریی زۆربەی مۆبایلە زیرەكەكانی دیكە دەكەوێت، بەمەش گرفتی چاوەڕوانی كردن بۆ هەتاهەتایە چارەسەر دەكات، چونكە دەتوانی یەك رۆژ بە چڕی بەكاری بهێنیت، بەمەش كاتێكی زۆرت بۆ پاشەكەوت دەكات و لە چاوەڕوانیش رزگارت دەبێت و رۆژەكانت خۆشتر دەكات.
چارجێكی درێژخایەن كة كاتت بۆ دەگەڕێنێتەوە
پێویست بە راوەستانی زۆر ناكات تا مۆبایلەكەت چارج بكەی، چونكە مۆبایلی HUAWEI Mate 20 Pro چارجێكی هواوی سوپەر چارج بە توانای 40 وات كە بە هێزترین بگۆڕی چارج كردنە ئێستا هەبێت، چونكە دەتوانێت لە ماوەی نزیكەی 30 خولەكدا بڕی (70%)ی مۆبایلەكەت چارج بكات، ئەو كاتەش رەنگە بۆ خواردنەوەی یەك قاوە پێویست بێت، بەمەش كاتێكی زۆرت بۆ دەگەڕێنێتەوە، هەروەها ئەم سيستمەی چارج كردنە پاڵپشتە بە TUV Rheinland ئەویش دەزگایەكی باوەڕپێكراوی ئەڵمانییە پابەندە بە پەرەپێدانی بەهێزترین پێوەرەكانی سەلامەتی لە جیهان بەمەش دڵنیا دەبی لەوەی كە مۆبایلەكەت بە خێرایی و باشترین شێوە چارج دەبێت
خێراترين پەیوەندی لە جیهان
لە ئێستادا زۆربەمان بە درێژایی رۆژ بە ئەنتەرنێتەوە بەستراوین، بەمەش لایەنێكی دیكەی گرنگی HUAWEI Mate 20 Pro دەردەكەوێت، چونكە خێراترین ئەنتەرنێتی هەیە لە جیهان ویەكەم مۆبایلی زیرەكە كە تەكنۆلۆژیای ( (4.5 Gكار دەكات و خێرایی ئەنتەرنێتی دەگاتە (1.4) لە یەك چركەدا، هەروەها خێراترین خزمەتگوزاری پەیوەندی كردنی بە وای فای هەیە كە خىرايي داونڵۆدكردنی دەگاتە (1.732 گیگا بایت لە یەك چركەدا) بەمەش دەتوانی ڤیدیۆ بە روونی 4 كەی وەربگری بێ ئەوەی پێویستت بە خەزن كردنی هەبێت.
HUAWEI Mate 20 Pro پشت بە بنەمای بەكارهێنانی EMUI 9 خێرا دەبەستێت كە لەخۆیدا پشتی بە سیستەمی ئەندرۆید بەستووە كە تواناكانی زیرەكی دەستكردی لەگەڵ تێكەڵ كراوە، بەو شێوەیەش ئەو مۆبایلە دەتوانێت لە سروشتی بەكارهێنانت تێبگات ولە هەموو ئاراستەكان دا سەركەوتوو دەبێت . بۆ نموونە ئەگەر لە تەلەفۆنیHUAWEI Mate 20 Pro ی خۆت 50 ئەپڵیكەیشنت هەبێت وتۆش 10 بەكاردێنیت بەشێوەیەكی رێك وپێك، ئەپڵیكێشنەكانی دیكە خۆیان ون دەبن وشاشەی مۆبایلەكەت قورستر ناكەن وكار لەسەر شەحنی پارتی مۆبایلەكەت ناكەن بەم شێوەیە مۆبایلەكەت كە لە جۆری EMUI 9 بە خێرایی كار دەكات بەبێ ئەوەی قورس بێت. بەكورتی .. مۆبایلی زیرەكی HUAWEI Mate 20 Pro لە هەموو لایەكەوە كاتێكی زۆرت بۆ پاشەكەوت دەكات وخێراییەكی باش و سیكیوریتیەكی باشتریتش بۆ بۆ پێشكەش دەكات . داواكاری پێش وەختە بۆ ئامێری HUAWEI Mate 20 Pro لە عیراق لە 22 دیسەمبەر حتی 27 دیسەمبەر 2018 بەردەوام دەبێت تەنها بۆ ئامێری HUAWEI Mate 20 Pro. بەكاربەر دەتوانێ ئامێری HUAWEI Mate 20 بكرێت لە كاتی دابەزینی لە بازاڕ بەبێ داواكاری پێش وەختە. ئامێرە نوێیەكانی هواوی (HUAWEI MATE 20 & HUAWEI MATE 20 PRO) لە 29ی دیسەمبەری 2018 لە بازاڕەكانی عیراق دا دەستدەكەون.