پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ شانۆ بەڕێوە دەچێت

پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هەولێر  بۆ شانۆ بەڕێوە دەچێت
لە رۆژانی 5- 10/12/2018، پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ شانۆ بەڕێوە دەچێت و تێیدا چەندین گرووپی شانۆیی لە وڵاتە عەرەبییەكان و ئەورووپا بەشداری دەكەن.
چەندین گرووپی شانۆیی لە وڵاتەكانی (ئوردون، كوێت، توونس، بەغدا، ئەڵمانیا و چەند وڵاتێكی دیكەش)، بە چەند شانۆگەرییەك بەشداریی لەو فێستیڤاڵە دەكەن، بڕیاریشە شانۆكارانی بیانی لە كۆتایی ئەو هەفتەیە و سەرەتای هەفتەی داهاتوودا بگەنە هەولێر.
هاوكات چەندین گرووپی شانۆیی لە شارەكانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك و كەركوك) بەشداری ئەو فێستیڤاڵە دەكەن، هەروەها بەیانیانیش چەندین پانێڵ لەسەر رەوشی هونەری شانۆ بەڕێوە دەچێت.
ئەو فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییە بڕیارە پێنج رۆژ بەردەوام بێت، لە دوایین رۆژیشدا خەڵات بەسەر باشترینەكانی فێستیڤاڵدا دابەش دەكرێت.
جێی ئاماژەیە لە ساڵی 2013ـەوە ساڵانە لە مانگی كانوونی یەكەمدا فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ شانۆ بەڕێوە دەچێت، جگە لەوەی ژمارەیەكی بەرچاو لە هونەرمەند و شانۆكارانی ناسراوی كورد بەشداریی تێدا دەكەن، هاوكات ژمارەیەك شانۆكاری بەناوبانگی بیانیش تێیدا بەشدارن.
Top