شەزا حەسون پێش شوو بكات جیابۆوە
شەزا لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ بەرنامەی mbctrending و لە وەڵامی پرسیارێك دەربارەی هۆكاری دووركەوتنەوەی لە مەیدانی هونەر وتی: هۆكاری سەرەكی دووركەوتنەوەم لە ماوەی داهاتوو بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لە پەیوەندییكی خۆشەویستیدا بووم، بەڵام بابەتەكە تەواو نەبوو و كۆتایی هات و ئەنجامی نەبوو، چونكە هەستم كرد، ئەو كەسە بۆ من گونجاو نەبوو و ئەگەر ژیانی هاوسەریشمان پێكهێنابا، سەركەوتوو نەدەبوو و تا كۆتایی لەگەڵ یەكتر نەدەبووین و جیادەبووینەوە.
شەزا هەر لە میانەی بابەتی ژیانی هاوسەرگیری وتی: وەك هەر كچێك منیش حەزم دەكرد ئیتر جێگر بم و لەگەڵ كەسێكی گونجاودا ژیانی هاوسەری پێك بهێنم، بەڵام ئەم كارە نەبوو، هەرچەندە پلانێكم هەبوو لەم دواییە ئەویش كۆتایی هات، بێ ئەوەی بە ئامانجمان بگەین..
ئەم وتانەی شەزا بۆ جەماوەرەكەی مایەی شۆك بوون، چونكە له هەواڵەكان تەنانەت شوێنی ئاهەنگەكەشیان راگەیاندبوو كە لە وڵاتی مەغریب بوو.