جانتا و پێداویستی قوتابیان بەسەر چەند قوتابخانەیەک دابەشکرا

جانتا و پێداویستی قوتابیان بەسەر چەند قوتابخانەیەک دابەشکرا
سەید فەخرەدین: دەزگای خێرخوازی حاجی یەحیا بە ھاوکاری پەروەردەی دەوروبەری ھەولێر جانتا و پێداویستی خوێندن بەسەر قوتابیان دابەشکرد. لەمبارەیەوە سەرۆکی دەزگای خێرخوازی حاج یەحیا بە خەباتی راگەیاند: بەھاوکاری پەروەدەی ھەولێر و دەورووبەر توانیمان بەرنامەیەک رێک بخەین بۆ دابینکردنی جانتا و پێداویستی خوێندن بۆ قوتابخانەکانی شاری ھەۆلێرو دەوروبەر وەک کۆیە، شەقڵاوە، ھەریر و سۆران وخلیفان.
گوتیشی: پێداویستییەکان بریتی بوون لە جانتاو دەفتەر و قەلەم بۆ ژمارەیەکی بەرچاو لە قوتابیان بەو ھیوایەی سوودیان بۆ ھەبێت.
لەلایەن خۆشیانەوە پەروەردەی ھەولێر و دەوروبەر بەناوی وەزارەتی پەروەردە دەستخۆشیان لە دەزگایی خێرخوازیی حاجی یەحیا کرد بۆ دابینکردنی ئەو پێداویستییانە بۆ ئەو قوتابخانانەی کە زۆربەیان لە خانەوادەی ھەژارن.
Top