ریشا بەرگری لە گشت ئەكتەرەكــان دەكات
لە بارەی فیلمەكە ریشا لە دیمانەیەكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی (IANS) گوتی: رێزنەگرتن لە هەر ئەستێرەیەكی سینەمایی گەورە و ناساندنی بە ئەستێرەی فیلمەكانی (پۆرن) نیشانەیەكی ئاشكرای كۆمەڵگهیەكی دووڕوو و باوكسالارە كە بە هیچ شێوەیەك یەكسانی تێدا نییە، لە هەمان كاتدا بە روونی ئەوە دەردەخات كە سیستمی باوكسالاری بە تەواوی كۆنتڕۆڵی كۆمەڵگهی كردووە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی كە كۆمەڵگه رێز لە كەسایەتی و ئەستێرەكانی نەگرێت، بۆ نموونە رێزنەگرتن لە كەسێكی وەك (شاكیلا)، چونكە ئەو بەشێكی سەرەكیی ئەو فیلمانەیە كە بابەتەكانی بۆ گەورەكانن.
لە وەڵامی پرسیارێكدا دەربارەی ئەوەی دووڕوویی لە رەوشتی كۆمەڵگهدا وتی: گشت فیلمەكان بۆ كەسانی بەتەمەن و پێگەیشتوو بەرهەم دەهێنرێن بە هۆی بوونی بازاڕێكی گەرم بۆیان، بەڵام ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە لە كۆمەڵگهكانی ئێمەدا كە بە تەواوی باوكسالاری تێیدا زاڵە، هەمیشە راستییەكان پێچەوانە دەكرێنەوە، بەتایبەتی لەو بابەتانەی كە پەیوەندییان بە ئافرەتانەوە هەیە.
هەر سەبارەت بە فیلمەكەی یشا وتی: دەربارەی ژیانی شاكیلا خەڵك مشتومڕێكی زۆری نایەوە و زۆریش باسیان كرد و بە ئەستێرەی فیلمە رووتەكان ناسرا، لە كاتێكدا وانەبووە، بەڵام بەشی هەرەزۆری ئەو كەسانەی ئەو نازناوەیان پێ بەخشیبوو، گشت فیلمەكانیانی بینیبوو، كاتێك سەیری فیلمەكە دەكەیت، ئەو راستییانەت بۆ روون دەبێتەوە كە زوڵمی زۆریان لێی كردووە، بۆیە حەز دەكەم فیلمەكە ببینن، ئینجا بڕیار بدەن.