زانکۆی نۆلج هەولێر بەردەوامە لە کارە خێرخوازییەکانی
بەم بۆنەیەوە هیمداد عەبدولقادر سەرۆکی زانکۆی نۆڵج وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا تیشکی سەر گرنگی ئەنجامدانی ئەم جۆرە چالاکیانە لە کوردستان بەتایبەتی لە ئێستادا کە دەبینین رێژەی تووشبووان بە نەخۆشی شەکرە لە زیادبووندایە و بەشێکی زۆری هاووڵاتیان ئاشنا نین بە چۆنیەتی خۆپاراستن لەو نەخۆشییە و بەشێکی زۆری ئەوانەشی کە تووشبوون زانیاری تەواویان نییە لە چۆنیەتی رێکخستنی ژیانی رۆژانەیان و دوورکەوتنەوە لە مەترسییەکانی.
لە بەشێکی وتارەکەیدا سەرۆکی زانکۆی نۆلج دەربارەی کارەکانیان لەو بوارەدا وتی؛ جگە لەم هەڵمەتە ئێمە پێشتر چەندین کاری خێری خيرخوازە دیکەمان ئەنجامداوە بەتایبەتی لە بواری پزیشکی و وشیار کردنەوەی خەڵک لەوانە هەڵمەتی کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ تووشبووان بە نەخۆشی شێرپەنجە بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ نەخۆشخانەی نانکەلی و لەو رووەوە توانیمان بڕێکی زۆر هاوکارییان بۆ کۆ بکەینەوە، ئەم هەڵمەتەش لە کاتێکدایە کە رێژەی تووشبووان بە نەخۆشی شەکرە رۆژ لە دوای رۆژ لە زیادبووندایە لە سەرتاسەری جیهان بە هەرێمی کوردستانیشەوە ، ئامانجمان لەو هەڵمەتە وشیارکردنەوەی هاووڵاتیانە لە چۆنیەتی خۆپاراستن لەو نەخۆشییە و دیاریکردنی ئەو هەنگاو و رێگایانەی کە پیویستە هاووڵاتیان لەبەرچاوی بگرن بۆ دوورکەوتنەوە لە مەترسییەکانی کە زۆر جار مەترسیدارن ئەگەر بە شێوەیەکی راست و درووست مامەڵەی لەگەڵدا نەکرێت.هەر بەم بۆنەیەوە بە پێویستمان زانی ژمارەیەکی زۆری قوتابیان پشکنینی شەکرەیان بۆ ئەنجام بدرێت.
شایەنی باسە ساڵانە لە رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی شەکرە گەورەترین کەمپەینی جیهانی لەبارەی شەکرە ئەنجام دەدرێت، کە تێیدا نزیکەی 1 ملیار کەس چالاکی ئەنجامدەدەن و بەشداردەبن لە سەرانسەری جیهاندا لە نزیکەی 160 وڵات