بینیلوب كروز: خۆشەویستی هۆكاری مانەوەی ژیانی هاوسەرگیریمە
پینیلۆپ هۆكاری سەرەكەی مانەوەی پەیوەندییەكەیان بۆ لێك تێگەیشتنی نێوانیان گەڕاندەوە و تی: رەنگە بۆ زۆر كەس سەیر بێت كە دوو كەسی هونەرمەندی بۆ ماوەی 8 ساڵ پەیوەندیی نێوانیان بەردەوام بێت و هیچ كاتێك ناكۆكیان نەبێت و بیریان لە جیابوونەوە نەكردبێتەوە، راشكاوانە دەڵێم لێك تێگەیشتنێكی زۆر باش لە نێوانماندا هەیە ئەمەش بۆ ئەو خۆشەویستی و رێزگرتنە دەگەڕێتەوە كە بۆ یەكتر هەمانە.
كروز زیاتر وتی: كۆڵەگەی سەرەكی لە مانەوەی پەیوەندیی نێوانمان ئەوەیە كە هەردووكمان بڕیارمان داوە بە هیچ شێوەیەك لە یەك كاتدا كار لە دوو فیلم نەكەیەن لە دوو شوێنی جیاواز، بەڵكو وا رێككەوتووین لە یەك فیلمدا بەشدار بین بۆ ئەوەی گرنگی بە ژیانی تایبەتی خۆشمان بدەین و كاتی بۆ تەرخان بكەین
شایەنی باسە پینیلۆپ كروز و خافییر پاردیم بەشداری لە فیلمی (Loving Pablo) بەشدارن كە باس لە رۆژنامەنووسێكی ناسراوی جیهانی دەكات، ئەم كچە رۆژنامەنووە لەلایەن سەركردەیەكی باندەكانی ماددەی هۆشبەر داوەت دەكرێ، دواتر دەكەوێتە داوی خۆشەویستی ئەم سەركردەوە هەرچەندە دەزانێت كە پێشتر ژنی هێناو