بۆڵیۆدیش لە دەستدرێژی پارێزراو نییە
تانۆشری رەخنەیەكی زۆری لە بۆڵیۆد گرت و لەم بارەوە وتی: بۆڵیۆد دەیەوێ لە باس كردنی هەر بابەتێك كە پەیوەندیی بە دەستدرێژی سێكسیی سەر خانمە ئەكتەرەكان ئەمەش ئاماژەیەكی ترسناكە و بۆ بەهێزی كەلتووری شەرم كە لە هوار چوار لاوە دەوری داوین و لە كۆتاییشدا تەنیا ئافرەتان دەبنە قوربانی.
تانۆشری كە پێش ماوەیەك هەڵمەتێكی دەستپێكردبوو بۆ پاراستنی هونەرمەندە ئافرەتەكان لە دەستدرێژی كردن و ئەكتەری ناسراوی هیندی نانا بیتكاری بە دەستدرێژی سێكسی تۆمەتبار كردوو لە سەروبەندی تۆمار كردنی فیلمی “Horn ok Pleassss” دوبارە دەستی كردۆتەوە بە هەڵمەتەكەی بۆ تیشك خستنە سەر بارودۆخی هونەرمەندان ولە میانەی دیمانەیەكیدا وتی: لە ساڵی 2008 پشتگیرییەكی زۆرم لێكرا لەو هەڵمەتە كاتێك بۆ یەكەم جار باسم لە رووداوەكە كرد، بەڵام هەست دەكەم ئەو پشتیگرییە زۆر كەم بۆتەوە، چونكە كاتێك باس لە دۆخی ئافرەتە ئەكتەرەكانی هۆڵیۆد دەكەی لێرە هەموویان پشتگیریت دەكەن، بەڵام كە باسی بۆڵیۆد دەكەی دەكشێنەوە و وەك مردووی گۆڕستانەكان بێدەنگ دەبن.
ئەو شاجوانەی پێشووی هیندستان زیاتر دەڵێ: ئێمە پێویستە بەردوام باس لە دەستدرێژی سێكسی بەتایبەتی لە بۆڵیۆد، چونكە ئەمە یەكێكە لەو گرفتە سەرەكیانەی وڵاتەكەمان بەدەستییەوە دەناڵێنێت، بەداخەوە زۆر لە ئەكتەرانی بۆڵێۆد لە ئێستادا خۆیان لەو بابەتە دوور دەخەنەوە و باسی ناكەن،بۆیە لێرەوە بە هەموو پیاو و ئافرەت و كچ و كوڕان دەڵێم ئەمە بابەتێك نییە پێویستی بە شەرم كردن بێت و دەبێ بەبێ ترس و دوو دڵییەوە باسی بكەین