نیكۆل كیدمان: تۆم كروز منی لە هۆڵیۆد پاراست
كیدمان رایگەیاند كە لەبەر ئەوەی ئەو كات كروز یەكێك بووە لە ئەستێرە هەرە ناودار و بەهێزەكانی هۆڵیۆد بووە ژیانی هاوسەرگیرییان هۆكارێكی سەرەكی بوو بۆ پاراستنی لە هەوڵەكانی دەستدرێژی سێكی كە ئەو كات زۆر بەربڵاو بوو لە هۆڵیۆد.
ئەم ئەستێرە تەمەن 51 ساڵییە لە وتارێكدا لە گۆڤاری (نیۆیۆرك) دەبارەی ئافرەت و هێزنووسیویەتی و دەڵێ: من جیا ل زۆر ئافرەتە ئەكتەرەكان لە تەمەنێكی زۆر زوودا ژیانی هاوسەریم پێكهێنا لەگەڵ توم كرۆز ئەمەش بۆ ئەوە نەبوو كە بە هێز بم، بەڵكو لە پێناو ئەوە بوو كە بمپارێزێت. راستە من تۆمم خۆشویست، بەڵام هاوسەرگیرم لەگەڵ كەسێكی زۆر بەهێز و ناسراو وایكرد پارێزراو بم لەدەستدرێژی سێكی كە ئەو كات زۆر بەربڵاوبوو، من كاری خۆم دەكرد و زۆر بەهێزیش پارێزراو بووم.
لە دوای بەشداریكردنیان لە فیلمی (Days of Thunder) لە نەوەدەكانی سەدەی رابردوو چیرۆكێكی خۆشەویستی لەنێوان كیدمان و تۆمدا درووست بوو و ژیانی هاوسەرییان پێكهێنا، بەڵام لە ساڵی 2001 جیابوونەوە دوای ئەوەی دوو منداڵیان تەبەننی كرد.
لە هەمان وتاردا كیدمان باس لە دەستدرێژی سێكسی دەكات و دووپاتی دەكاتەوە كە ئەویش وەك زۆر لە خانمە ئەكتەرەكانی دیكە دوچاری دەستدرێژی بۆتەوە لە چوارچێوەی كارەكەیدا، بەڵام ئامادە نییە وردەكارییەكانی ئەم بابەتە بڵاو بكاتەوە.