ساكشی منداڵێك تەبەننی دەكات

ساكشی منداڵێك تەبەننی دەكات
خانمە ئەكتەری ناسراوی هیندی ساكشی تانوار رایگەیاند كە منداڵێكی تەبەننی كردووە و ناوی ناوە (دیتیا)، ئەمەش وەكو خۆشەویستیی بۆ لاكشمی كە یەكێكە لە خوداوەندەكانی هیندوسەكان و لە سەرتاسەری هیندستان ژمارەیەكی زۆر پێڕەوی هەیە.
سەبارەت بەم هەنگاوەی ساكشی دەڵێت: دایكم پیرۆزبایی لێ كردم و خانەوادە و هاوڕێیانیشم پشتگیرییەكی تەواویان كرد، ئەمەش مایەی خۆشحاڵیی منە، چونكە دوای تەبەننی كردنی ئەم منداڵە ئێستا تەمەنی گەیشتە نۆ مانگ و هەست دەكەم زوو گەورە دەبێت.
ساكشی هەروەها نامەیەكی بۆ كچەكەی نووسیوە و دەڵێ: رۆڵە شیرینەكەم هەست بە خۆشییەكی بێ سنوور دەكەم كە تۆش بەشداری دەكەی لەو خۆشییانەدا، بەخێر بێی بۆ نێو ئەو ژیانەی كە بە هاتنی تۆ زیاتر رووناك بووەتەوە، بێگومان ئەمە گەورەترین ساتەوەختەكانی ژیانی منە، هەست دەكەم خوا نوێژەكانی منی قبووڵ كردووە و نیعمەتێكی خودایە پێی بەخشیوم.
Top