پاریس هیلتۆن خانوویەك بۆ سەگەكانی تەرخان دەكات

پاریس هیلتۆن خانوویەك بۆ سەگەكانی تەرخان دەكات
كچە ئەكتەر و گۆرانیبێژی ناسراوی ئەمریكی پاریس هیلتۆن رایگەیاند كە سوپرازێكی گەورەی بۆ هەوادارانی خۆی هەیە لەسەرتاسەری جیهان، لە هەمان كاتدا بە دووری نەزانی ئەم كارەی ببێتە مایەی نیگەرانی و تووڕەبوونی بەشێكی زۆر لە هەوادارانی و پێشبینی دەكات لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هێرشی زۆری بكرێتە سەر.
پاریس كۆشكێكی بە تەواوی لە لۆس ئەنجلۆس بۆ سەگەكانی ئامادە كردووە كە گشت پێداویستییەكانی تێدایە لە كورسی و شوێنی خەوتنی زۆر پێشكەوتوو و گرانبەهای تێدا فەراهەم كردووە سەبارەت بە تێچووی خانووەكەش كە تایبەتە بە یەگەكانی تا ئێستا زیاتر بووە لە ( 325000) دۆلار، چونكە بە تەواوی هاوشێوەی كۆشكی خۆیەتی كە لە دوو نهۆم پێكهاتووە، نهۆمی خوارەوە بۆ دانیشتنە و نهۆمی سەرەوەش لە ژووری خەوتن وشوێنی هەڵگرتنی كەلوپەل و جلوبەرگی سەگ و ئاژەڵە ماڵییەكانیەتی، هەروەها بڕێكی زۆر قاپ و كەلوپەلی تێدایە گرانبەها و كریستاڵی تێدایە، بەشی زۆری رەنگی خانووەكە پەمەیی و لەلایەن دیزاینەری ناسراو فای ریسینك دایناوە.
هۆكاری گرنگیدانی پاریس بە ئاژەڵەكان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە پاریس عاشقی سەگە و تا ئێستا 35 جۆرە سەگی جۆراوجۆری لە ماڵ هەیە و ناوی بەشێكیان بەم شێوەیەیە: تینكریاس، مارلین مۆنرۆ، پرێنس بیبی بیر، دولتشی، برادا، هاراجوكە.
پاریس یەكێكە لەو گۆرانیبێژانەی كە خۆشەویستییەكی بێ سنووری بۆ سەگ هەیە و بەر لەماوەیەك سەگێكی بە بڕی (13) هەزار دۆلاری ئەمریكی كڕی.
Top