سەلما: ئاساییە رۆڵەکانم جورئەتی تێدا بێت، بەڵام بە خۆڕایی نەبێت

سەلما: ئاساییە رۆڵەکانم جورئەتی تێدا بێت، بەڵام بە خۆڕایی نەبێت
لە تەمەنێكی زوودا خولیا و حەزی هونەر لە مێشك و دەروونیدا چەكەرەی كردبوو و توانیی لە رێگای كورتە فیلمەكانی و بە نیشاندانی گرفت و دەردەكانی نێو كۆمەڵگا سەرنجی بینەر بۆ خۆی رابكێشێت، چونكە زۆر راستگۆیانە و بە جورئەتەوە رۆڵەكانی بینیوە و فیلمەكانی زۆرترین بینەری هەیە لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، چونكە بینەر زیاتر سەیریان دەكات و بە ئاسانتر دەستیان دەكەوێت، فیلمەكانی سەلما حەبیبی جۆرێك لە جورئەتیان تێدایە، بۆیە بە پێویستمان زانی ئەم گفتوگۆیەی لەگەڵدا ساز بكە.
• سەرەتای كاری هونەریت چۆن بوو؟
- سەرەتا لە دوو كورتە فیلم بەشداریم كرد دواتر دەرەێنەرێكم ناسی كە لە مەغریب بەناوبانگە و چەندین فیلمی درێژی هەیە، بەڵام لەبەر ئەوەی فیلمەكانی جورئەتی زۆریان تێدابوو رێگایان نەدەدا زۆر لە تەلەفزیۆن دەركەوێت ، هەروەها توانای ماددیشمان دیاریكراو بوو و ئەو فیلمانەی ئەنجامیشمان دەدا لەسەر ئەركی خۆمان بوو كە لێرە ئێمە پێی دەڵێین فیلمی سەربەخۆ، ئەمانە هۆكار بوون بۆ ئەوەی فیلمەكانمان بە دی ڤی دی و لەسەر یوتیۆب بڵاوبكرێتەوە، ئەگەرچی ئەو داەاتەی لەو فیلمانەش دەستمان دەكەوێتەوە زۆر كەمە و ناگاتە ئەو ئاستەی كە قازانجی هەبێت و بتوانین لە یەك كاتدا لە یوتیۆب و لە سینەما فیلممان هەبێت، بۆ ئێمەش جیاوازییەكی ئەوتۆیان نییە، چونكە رێگا پێدراون و بە هیچ شێوەیەك قەدەغە نەكراون و كورتە فیلمەكانیشمان لە هەموو شوێنێك بە ئازادی نمایش دەكرێن و دەفرۆشرێن.
• گرنگترین ئەو بابەتانەی دەیانخەنە روو چین؟
- حەز دەكەم هەر بابەتێك من لە فیلمەكانمدا بیخەمەڕوو پەیوەندی بە تەواوی كۆمەڵگاوە هەبێت بەتایبەتی ئافرەت و منداڵان، حەز دەكەم فیلمەكانم جورئەتیان تێدا بێت جورئەتێك لە سیناریۆ و بابەتەكەدا هەبێت، بەڵام لە هەمان كاتدا بابەتی بن و نەك تەنیا جورئەتێك بێت لە پێناو وروژاندن و خۆنمایش كردن، حەز دەكەم ئەو بابەتانە بوروژێنم كە لە كۆمەڵگادا زۆرن، بەڵام لە هەمان كاتدا شاراوەن و كەس نەیخستوونەتە سەر شاشە بەوە شێوەیەی كە پێویستە بە مەبەستی وشیار كردنەوەی كۆمەڵگا وەك بابەتەكانی دەستدرێژیی سێكسی و بە شوودانی كچانی ناكام ئەوانەی لە رووی تەمەنەوە یاسا رێگایان پێنادا ژیانی هاوسەرێتی پێكبهێنن كەچی ناچارن ببنە هاوسەری كەسانی لە خۆیان بەتەمەنتر، منیش ئەم جۆرە رۆڵانەم بینیوە، لە یەكێك لە فیلمەكانمدا دەستدرێژیی سێكسیم دەكرێتە سەر.
* هێڵی سوورت هەیە لە كارەكانت؟
- وەك باسم كرد ئامادەم رۆڵێك ببینم جورئەتی تێدا بێت، بەڵام ئامانجی هەبێت و پەیامێك بگەیەنێت واتە جورئەتێك بە خۆڕایی نەبێت لە هەمان كاتدا منیش وەك هەموو هونەرمەندانی دیكە هێڵی سوورم داناوە بۆ چۆنیەتی كاركردنم و بە هیچ شێوەیەك ئامادە نیم رۆڵی كچێك ببینم كە كوڕێكی خۆش بوێت و دیمەنی وروژێنەری تێدا بێت بێ ئەوەی ئامانجێكی هەبێت كە سوود بە تەواوی كۆمەڵگا بگەیەنێت و پەیوەندی بە ژیانی هەمووانەوە هەبێت.
* كاردانەوەی خەڵك چۆن بوو بۆ فیلمەكانت، ئایا دەستخۆشییان لێكردی یاخود بە پێچەوانەوە تووشی رەخنە بوویتەوە؟
- دوو فیلمی یەكەمم ئاسایی بوون و جورئەتێكی ئەوتۆیان تێدا نەبوو، بەڵام فیلمی سێیەمم (القانون لایحمی العذاری) دیمەنی دەستدرێژی سێكسی تێدا بوو، بۆیە دوای بڵاوبوونەوەی نیوەی مەغریب هێرشی جیاجیایان كردە سەرم بە هەموو شێوەیەك و بە (بێ رەوشت) و (لەشفرۆش) و چەندین شتی دیكەی ناشیرین ناویان بردم، تەنانەت خانەوادەكەشم بوونە ئاستەنگ لەبەردەمم و پێیان گوتم ئێمە رێگامان پێدای لە سینەمادا كار بكەی، بەڵام نەك لەو جۆرە فیلمانە كە كاریگەری لە ناوبانگی ئێمە بكات، كەچی دوای ئەوەی فیلمەكە بووە هۆی گۆڕینی یاسایەك بۆ پاراستنی كچان لە مەغریب و بەشداری لە چەندین فیستیڤاڵدا كرد و زۆر خەڵاتیشی بەدەستەێنا ئینجا دەستخۆشییان لێكردم و دركیان بەوە كرد كە من ئامانجی خۆم لەم فیلمە پێكا و لە پێش هەمووشیانەوە خانەوادەكەم كە زۆر سوپاسیان دەكەم بۆ هاندانیان.
* ئەو فیستیڤاڵانەی لە مەغریب ساز دەكرێن سینەمای مەغریبییان پێشخستووە؟
- سەرەڕای ئەو هەموو فیستیڤاڵانەی لە مەغریب ساز دەكرێن سینەمای مەغریبی لە ئاستێكی باشدا نییە، هەرچەندە دەڵێن لە ئاستێكی باشدایە، بۆ نموونە لە شارێك كە دوو فیستیڤاڵی جیەانی باوەڕ پێكراوی تێدا ئەنجام دەدرێت كە ئەستێرەی سینەمایی جیەانی و میسری بانگەێشت دەكرێن، كەچی هۆڵێكی سینەمایی نییە بۆ نمایش كردنی فیلمەكان ئەمەش مایەی پێكەنین وسەرسوڕمانە
Top