یەكەمین فیستیڤاڵی فیلمی ژاپۆنی لە هەولێر بەڕێوەچوو
کۆنسوڵخانەی ژاپۆنی یەكەمین فیستیڤاڵی فیلمی لە هەولێر، فامیلی مۆڵ، ئیمپایەر سینەما بەڕێوەبرد، سەر لە ئێوارەی رۆژی 52ی تشرینی یەكەمی 8102كونسوڵخانەی ژاپۆن لە هەولێر یەكەمین فستیڤاڵی فیلمی ژاپۆنی رێكخست، كە لە لایەن تۆیۆتا عێراقەوە سپۆنسەر كرابوو.
لە سەرەتای فیستیڤاڵەکە بەڕێز کاتسومی مۆریاسو راوێژكاری کونسوڵخانەی گشتی ژاپۆن لە هەرێم بە زمانی کوردی وتەیەکی پێشکەش کرد و تێیدا تیشکی خستە سەر گرنگی سازدانی ئەم جۆرە فیستیڤاڵە هونەرییانە بۆ پتەوکردنی پەیوەندی نێوان گەلی کوردستان و گەلی ژاپۆنی کە لە ئێستادا زۆر پێویستە و دەبێ هەردوو لا هەوڵی پتەوکردنی ئەم پەیوەندییانە بدەن، چونکە گەلی کوردستان و گەلی ژاپۆنی قوربانیی شەڕن و ئازاری زۆریان چەشتووە.
دواتر بەڕێز سەردار بیبانی بەڕێوەبەری گشتی گروپی کۆمپانیاکانی سەردار وتەیەکی پێشکەش کرد و تێیدا تیشکی خستە سەر چەند لایەنێک سەبارەت بە مێژووی تۆیۆتا لە کوردستان و عێراق و پێشوازی کردنی خەڵک لە بەرهەمەکانیان لە سەرەتای هاتنیان بۆ ناوچەکە، لەلایەکی دیکەوە سازکردنی ئەم جۆرە فیستیڤاڵانەی بە گرنگ وەسف کرد بۆ پێشخستنی پەیوەندیی نێوان گەلی کوردستان و گەلی ژاپۆنی.
دواتر دوو فیلمی ژاپۆنی نمایش كران، دایناسۆری دۆرایمان نۆبیتا 6002 یەكەمین فیلم بوو كە نمایش كرا، ئەم فیلمە باس لە كارەكتەرێكی كارتۆن دەكات كە لە داهاتووەوە گەڕاوەتەوە بۆ یارمەتیدانی منداڵێك بە گەشتكردن بە كات.ئەم كارەكتەرە بە باڵیۆزی فیلمی كارتۆنی ژاپۆنی هەڵبژێردراوە و بەناوبانگترینە لە وڵاتی ژاپۆن.
فیلمی دووەم بەناوی چیرۆكی سامورایەكی چێشتلێنەر بوو كە لە ساڵی 2011 دەرچووە، لە ماوەكانی سەدەی 17 بۆ 18 چێشتلێنەرێكی بەتوانا هاوسەرگیری دەكات لەگەڵ میراتگری خێزانێكی بەناوبانگ و هاوسەرەكەی فێری هونەری چێشتلێنان دەكات بە یارمەتی خەسووی. ئەم فیلمە باس لە نەهێشتنی رۆڵە كولتوورییەكانی كۆمەڵگە دەكات لە چیرۆكێكی رۆمانسی كۆمیدیدا.