هواوی مۆبایلی زیره‌كی Huawei Mate 20 Series له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقیا ده‌خاته روو
به‌م بۆنه‌یه‌وه جین جیا‌و سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی هواوی بۆ كاروباری به‌كاربه‌ران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقیا وتی: هواوی شانازی به‌وه ده‌كات كه پێشه‌نگه له په‌ره‌پێدانی ته‌كنۆلۆژیای زیره‌كی ده‌ستكرد له مۆبایله‌كانیدا، به‌مه‌ش رێڕه‌وی شۆڕشی مۆبایله زیره‌كان ده‌گٍۆڕێت كه گشت پێداویستییه‌كانی به‌كارهێنه‌رانی دابین ده‌كات و له كاتی گونجاو‌دا یارمه‌تیی پێویستیان پێشكه‌ش ده‌كات، چونكه زنجیره مۆبایله زیره‌كه‌كانی Huawei Mate 20 چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌ی هه‌یه، وه‌ك سیسته‌می ریزبه‌ند كراوی كامیرا و پاتریی ته‌مه‌ن درێژ و شێوازی بێته‌ڵیی بارگاوی كردن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ره‌كان هێزی پێویست و كه‌لوپه‌لی زیره‌كیان هه‌بێت كه پێداویستیی رۆژانه‌یان دابین ده‌كات و یارمه‌تییان ده‌دات بچنه نێو قوڵایی جیهانی دیجیتاڵی ئێستامان.
دوای كۆتایی هاتنی نمایشه رووناكییه‌كه له‌سه‌ر تاوه‌ری خه‌لیفه، جین جیا‌و چه‌ند زانیارییه‌كی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد ده‌رباره‌ی ماركه‌ی بازرگانی له ناوچه‌كه و تیشكی خسته سه‌ر چیرۆكی گه‌شه‌ی هواوی و په‌ره‌سه‌ندنی تاكو بووه دووه‌م گه‌وره‌ترین ماركه‌ی بازرگانی مۆبایله زیره‌كه‌كان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و جیهانی، دواتر جیا‌و به‌خێرهاتنی سه‌عید حارب ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌رزشیی دوبه‌ی كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوونی كاری هاوبه‌شی نێوان هواوی و ئه‌نجومه‌نی وه‌رزشی دوبه‌ی كرده‌وه بۆ ساڵی دووه‌م له‌سه‌ر وه‌ك هاوبه‌شی فه‌رمی پاڵه‌وانیه‌تی جامی كیشوه‌ره‌كان بۆ تۆپی پێی سه‌ر كه‌ناره‌كان كه له دوبه‌ی ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌ڕێز سه‌عید حارب ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌رزشیی دوبه‌ی وتی: هواوی به‌هێزه‌وه پاڵپشتی دیدی داهێنه‌رانه‌ی حكومه‌تی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی و ده‌ستپێشخه‌رییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ده‌كات و به‌شداریمان ده‌كات بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان خه‌ڵك له رێگای چالاكییه وه‌رزشی و كۆمه‌ڵایه‌تی و رووداوه جۆراوجۆره‌كان كه یه‌كیان ده‌خات، خۆشحاڵین بۆ ساڵی دووه‌م له‌سه‌ر یه‌ك سپۆنسه‌ری پاڵه‌وانیه‌تی جامی كیشوه‌ره‌كان بۆ تۆپی پێی سه‌ر كه‌ناره‌كان بكه‌ین كه له دوبه‌ی ئه‌نجام ده‌درێت و به‌شداری ده‌كات له‌گه‌ڵمان له چه‌ندین چالاكی دیكه‌شدا.
دواتر هه‌ر یه‌كه له سه‌عید حارب و جین جیا‌و به‌شدارییان كرد له كردنه‌وه‌ی سندوقی مۆبایلی نوێی Huawei Mate 20 له‌به‌رده‌م ئاماده‌بووان، ئه‌م مۆبایله نوێیه به‌هۆی دیزاینه نوێیه‌كه‌ی كه به‌هێزترین و پێشكه‌وتووترین ته‌كنۆلۆژیای چاره‌سه‌ری تێدا به‌كارهاتوو، ده‌گاته به‌زرترین ئاستی مۆبایله‌كانی هواوی و ده‌بێته ئه‌و پێوه‌ره‌ی كه گشت مۆبایله زیره‌كه‌كانی ساڵی 2018ی پێ ده‌پیورێت.
ئه‌م مۆبایله نوێیه چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی تێدایه له‌وانه:
سیستمی كامیرای بێ هاوتا
ته‌مه‌نی درێژی پاترییه‌كه‌ی و بارگاوی كردنی بێته‌ڵی خێرا و پێچه‌وانه.
ناسینه‌وه به ده‌موچاو و په‌نجه
شریتی كیرین 980