حه‌سنا مه‌ته‌ر چاودێری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بوو
له لێدوانێكدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، حه‌سنا مه‌ته‌ر گوتی: دڵخۆشم كه به شێوه‌یه‌كی پاك‌و بێگه‌رد و شه‌فافانه هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌رێوه‌چوو، كهشو ههوایهمی هێمن و ئارام فه‌راهام كرابوو، هاوڵاتیان زۆر به په‌رۆشه‌وه روویان له بنكه‌كانی ده‌نگدان كرد. گوتیشی: سه‌ردانی چه‌ند بنكه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنم له عه‌نكاوه‌و به‌حركه كرد، هاولاتیان به سه‌ربه‌ستی ده‌نگی خۆیان ده‌داو دواتر په‌نجه‌ی سه‌ركه‌وتنیان به‌رز ده‌كرده‌وه‌و وێنه‌یان ده‌گرت، بۆیه لێره‌وه پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له ته‌واوی هاولاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م.