حه‌سنا مه‌ته‌ر چاودێری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بوو

حه‌سنا مه‌ته‌ر چاودێری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بوو
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 30/9/2018 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه‌چوو، رێكخراوو كه‌سایه‌تی بیانی چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان كرد، خاتوو هونه‌رمه‌ندی لوبنانی حه‌سنا مه‌ته‌ر یه‌كێك بوو له‌ چاودێره‌كان و له‌ نزیكه‌وه‌ چه‌ندین بنكه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌سه‌ر كرده‌وه‌.
له‌ لێدوانێكدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، حه‌سنا مه‌ته‌ر گوتی: دڵخۆشم كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی پاكو بێگه‌رد و شه‌فافانه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ به‌رێوه‌چوو، كه‌شو هه‌وایه‌می هێمن و ئارام فه‌راهام كرابوو، هاوڵاتیان زۆر به‌ په‌رۆشه‌وه‌ روویان له‌ بنكه‌كانی ده‌نگدان كرد. گوتیشی: سه‌ردانی چه‌ند بنكه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنم له‌ عه‌نكاوه‌و به‌حركه‌ كرد، هاولاتیان به‌ سه‌ربه‌ستی ده‌نگی خۆیان ده‌داو دواتر په‌نجه‌ی سه‌ركه‌وتنیان به‌رز ده‌كرده‌وه‌و وێنه‌یان ده‌گرت، بۆیه‌ لێره‌وه‌ پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ ته‌واوی هاولاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م.
Top