مەریام هەواڵەكانی نەخۆش كەوتنی بە درۆ دەخاتەوە

مەریام هەواڵەكانی نەخۆش كەوتنی بە درۆ دەخاتەوە
ماوەیەك بەر لە ئێستا خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی ئەلیسا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەواڵی تووشبوونی خۆی بە نەخۆشی شێرپەنجە راگەیاند، ئەمەش مشتومڕێكی زۆری لە ناوەندە هونەرییەكان درووستكرد و زۆربەی هەرە زۆری هونەرمەندان پشتگیری و پشتیوانی خۆیان بۆ ئەلیسا دەربڕی.
دواتر هەواڵی تووشبوونی مەریام فارسیش لە سۆشیال میدیا بەشێوەیەكی بەرفراوان بڵاو بۆوە بەتایبەتی دوای ئەوەی بۆ ماوەیەك دووركەوتەوە كە لە گەرمەی كاتی گەشتە هونەرییەكان و سازكردنی كۆنسێرتەكان بووە ئەمەش پروپاگەندەكانی زیاتر كرد، بەڵام مەریام گشت ئەو هەواڵانەی رەت كردەوە و بە درۆ وەسف كرد لە هەمان كاتدا هیوای چاكبوونەوەی بۆ ئەلیسا خواست و پشتگیری و پشتیوانی خۆیشی بۆی دووپاتكردەوە.
بەر لە چەند رۆژێك چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە مەریام رایانگەیاند كە ماوەی چەند رۆژێك دەبێتە خەریكی تۆمار كردنی ڤیدیۆیەكە كە ریكلامە بۆ ماركەی "Red Tag" بەپێی گرێبەستێكی نێوانیان و پێشتریش چەندین جار ریكلامی بۆ ماركەی ناوبراو ئەنجامداوە.
تۆمار كردنی ئەم ریكلامە لە ئێستاد گشت ئەو پروپاگەندانەی بە درۆ خستەوە كە باس لە نەخۆشییەكەی دەكەن و هەواڵەكانی مەریامی پشت راستكردەوە لە هەمان دڵنەواییەكی زۆری بە جەماوەرەكەی بەخشی و لە ئێستادا چاوەڕێی تازەترین دەركەوتنی مەریام دەكەن.
Top