جۆلیا رۆبرتس رقی لە پاك و خاوێنییە

جۆلیا رۆبرتس رقی لە پاك و خاوێنییە
جۆلیا رۆبرتیس یەكێكە لەو ئەكتەرانەی هۆڵیۆد كە لەلایەن جەماوەر و هەوادارانی بە نموونەی جوانی و مۆدە ناسراوە، بەڵام بەم دواییە لە میانەی دیمانەیەكدا ئەو ئافرەتەی لە ماڵی جۆلیا كاری دەكرد راستییەكی دەربارەی ژیانی تایبەتی ئەو ئەستێرەی هۆڵیۆدی ئاشكرا كرد كە دەبێتە مایەی شۆك بۆ جەماوەرەكەی.
ئەو ئافرەتە لە دیمانەیەكدا رایگەیاند كە جۆلیا زۆر رقی لە خۆشۆردنە، بۆیە زۆر بە دەگمەن خۆی دەشوات و بۆ ئەم مەبەستەش چەندین بیانووی بێ بنەما دەدۆزێتەوە، لە گرنگترین ئەوەیە كە خۆی بە دۆستێكی ژینگە دەزانێت و هەوڵ دەدات ئاو بە هەدەر نەدات و زوو خۆنەشۆردن هۆكارێكی باشە بۆ پاراستنی ئاوی پاك. خزمەتكارەكە ئەوەشی راگەیاند كە جۆلیا بەشێوەیەكی گشتی گرنگی بە پاك و خاوێنی خۆی نادات تەنانەت كرێمەكانی لابردنی بۆنی ئارەقی لەشیش بەكارناهێنێت.
خزمەتكارە باسی چەند لایەنێكی دیكەی ژیانی جۆلیای كرد و وتی: جۆلیا خاوەن ئیرادە و كەسایەتییەی بەهێزە رەنگە ئەمەش بۆ ئەو رۆڵانە بێت كە لە فیلمەكانیدا دەیبینێت، ئەو هەمیشە خاوەن بیر و ڕا وبیرۆكەی نوێیە و هەوڵ دەدات بیرۆكەكانی جێبەجێ بكات ئەمەش بە پشت بەستن بە كەسایەتی بەهێزی خۆی و رووبەڕووبوونەوە، چونكە ئەو هەمیشە خۆی بە كەسێكی بەهێز دەزانی و هانی ئێمەی دەدا كە شانازیی بە كەسایەتی و ئافرەت بوونی خۆمانەوە بكەین ئەمەش وایكردبوو ببێتە خاوەن پێگەیەكی بەهێز لەسەر ئاستی هونەری و ژیانی تایبەتی.
Top