لە ئیتاڵیا ئافرەتان دەستدرێژی دەكەنە سەر كوڕان
ئێستا بارودۆخی ئاسیا زۆر گۆڕاوە و پێچەوانە بۆتەوە دوای ئەوەی هەواڵی ئابروچوونی بڵاوبۆوە گوایە بەر لە چەند ساڵێك خۆی دەستدرێژی كرۆدتە سەر ئەكتەرێكی لاوی تەمەن 17 ساڵان و ئێستاش هەوڵ دەدات قەرەبووی ئەو ئەكتەرە بكاتەوە و تا ئێستا بە دەیان هەزار دۆلاری پێشكەش كردووە بۆ ئەوەی نهێنییەكە نەدركێنی، ئەمەش تا راددەیەكی زۆر هونەرمەندانی شۆك كرد بە هۆی ئەو لێدوانە توندانەی بەرامبەر بە دەستدرێژی كردنە، هەروەها لەو كاتەی كە سەرقاڵی هەڵمەتەكانی بووە دژی ئەم رەفتارە نەشیاوە، خۆی خەریكی ئەنجامدانی رێكەوتن بوو لەگەڵ ئەو ئەكتەرە هەرزەكارە و لە كۆتاییدا لەسەرە ئەوە رێككەوتن كە بڕی 380 هەزار دۆلار بداتە جیمی بینتی بۆ پاراستنی نهێنیی ئەو رەفتاریە.
بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی (نیۆیۆرك تایمز) هۆكاری سەرەكی ئاشكرا بوونی ئەم ئابروچوونە بۆ گفتوگۆی نێوان پارێزەرانی جیمی بینتۆ و ئاسیا دەگەڕێتەوە، دوای ئەوەی لە رێگای ئیمێلێكی نەناسراوەوە ژمارەیەك وێنە و بەڵگەنامە لەسەر ئەم ئابرووچوونە بڵاوبوونەوە و بەپێی هەواڵەكان بینیت كە تەمەنی 17 ساڵان بوو لە هۆتێلێكی نیۆیۆركدا لەلایەن ئاسای ئەرجنتۆوە دەستدرێژی كراوەتە سەری كە ئەو كات تەمەنی 37 ساڵ بوو و لە یەكێك لە فیلمەكانیشی رۆڵی كوڕی ئاسیای بینی بوو.