ديانا پێنتی: رۆڵی كۆمیدی زۆر سەختە

ديانا پێنتی: رۆڵی كۆمیدی زۆر سەختە
خانمە ئەكتەری ناسراوی بۆڵیۆد دیانا پێنتی پێیوایە بینینی رۆڵێكی كۆمیدی بۆ ئەو لە ئێستادا زۆر سەختە و ئەستەمە، هەرچەندە حەز دەكات بەشداری لەو جۆرە رۆڵانەدا بكات بۆ ئەوەی وەك ئەكتەرێك زیاتر پێبگات، و سوود لە هەموو جۆرە رۆڵەكان ببینێت.
ديانای تەمەن 32 ساڵ كە بەشداری لە دەیان فیلمدا كردووە، لە میانەی نمایش كردنی دوایین كارە سینەماییەكانی كە بریتییە لە فیلمی “Happy Phirr Bhag Jayegi لە دیمانەیەكدا لەگەڵ ئاژانسی (IANS) وتی: من هەمیشە هەوڵ دەدەم ئەو وزەیەی ئێستا هەمە لە كارە سینەماییەكاندا رەنگدانەوەی هەبێت و ببێتە مایەی رەزامەندی جەماوەر، بەڵام رۆڵی كۆمیدی زۆر جیاوازترە لە رۆڵەكانی دیكە، چونكە پێویستی بە سادەییە ئەمەش لە هونەر و بەتایبەتی لە سینەمادا زۆر گرنگە.
لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت دووبارە كردنەوەی یەك كەسایەتی لە چەندین فیلمدا دیانا پێنتی دەڵێ: لە سەرەتادا من وا هەستم دەكرد، چونكە لە ساڵی 2015 یەكەم جار وێنەی فیلمێكمان گرت كە دەكاتە سێ ساڵ پێش ئیستا، بەڵام ئەم ساڵ جارێكی دیكە سیناریۆكەم خوێندەوە لەگەڵ خوێندنەوەی هەستم كرد ئەو كەسایەتییە دووبارە بۆ من دەگەڕێتەوە و خۆمی تێدا دەبینمەوە و جۆرێك لە حەماسەتم پێدەبەخشێت، چونكە ئەو كەسایەتییە هۆكارێكی زۆری سەركەوتنی من بووە.
فیلمی“Happy Phirr Bhag Jayegi” لە پاڵەوانیەتی دیانا پینتی و سۆناكشی سینهایە و لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە نمایش كراوە.
Top