بین ئەفلیك ئالودە بووە
بەم دواییە ئەستێرەی ناسراوی هۆڵیۆد بین ئەفلیك بۆ رزگار بوون لە ئالوودەبوونی بە مەی خواردنەوە بەشێوەیەكی بەردەوام سەردانی بنكەیەكی چارەسەر كردنی لە مەی كردووە، میدیاكانیش دوای ئەوەی بە هەواڵەكەیان زانی بە گرنگییان وەرگرت و بە دوای وێنەیەك یان لێدوانێكی خۆی یان كەسێكی نزیكی بوون. لە كۆتاییدا توانییان چەند وێنەیەكی بگرن كاتێك سەردانی بنكەیەكی چارەسەركردن و دووبارە شیاندنەوەی دەكرد وێنەكانیش دەنگدانەوەیەكی زۆری هەبوو، چونكە ماوەیەك بوو هاتوچۆی ئەو بنكەیەی نەدەكرد.
بەم دواییە بین ئەفلیكی تەمەن 46 ساڵ دووچاری كێشەیەكی دەروونی هاتبوو دوای جیابوونەوەی لە جنیڤەر گارنەری هاوسەری ئەمەش یەكێك لەو هۆكارەكانی ئالوودە بوونی بە خواردنەوەی مەی، و بۆ رزگار بوون لە خواردنەوەی مەی سەردانی ئەم بنكەیەی دەكرد، پێشتر رایگەیاندبوو كە بە تەواوی چاك بۆتەوە، بەڵام بڵاوبوونەوەی ئەم وێنانە گومانی لەسەر چاك بوونەوەی درووست كرد هەرچەندە تا ئێستا هیچ كاردانەوەیەكی نەبووە بەرامبەر بە بڵاوبوونەوەی ئەم وێنانە.